بەهائییەكان یادی دوو كەسایەتییان دەكەنەوە


وێستگە نیوز-

شوێنكەوتووانی ئاینی بەهائییەكان لەم مانگەدا یادی دوو كەسایەتی گرنگیان دەكەنەوە ئەوانیش بابوڵا كە بانگەوازی بۆ هاتنی پێغەمبەری نوێ بەهائوڵا كرد.

د.ئەحمەد كەتاو، سەرۆكی رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر بەوێستگە نیوزی راگەیاند، رۆژانی 20 تا 22ی ئەم مانگە جەژنی میلادی دوو كەسایەتی گرنگی بەهائییەكانە، ئەوانیش حەزرەتی بابوڵا كە بزووتنەوەی بابییە 300 ساڵ لەمەوبەر دروستكرا ئەو كەسایەتییە بانگەوازی بۆ هاتنی پێغەمبەرێكی نوێ كرد بەناوی بەهائوڵا، دووەمیش یادی بەهائوڵای پێغەمبەریان، بۆیە بەهائییەكان لەو رۆژانەدا بەشێوازی خۆیان یادی ئەو كەسایەتییەیان دەكەنەوە.

كەتاو ئاماژەی بەوەكرد، بەهائییەكان لەعێراق و كوردستان نزیكەی دوو تا سێ هەزار كەس دەبن، بەڵام كێشەی ئەو ئاینزایە ئەوە بوو لەسەردەمی رژێمی پێشوو سەدام حسێندا سزاكەیان لەسێدارەدان بوو، ئەوە جگە لەوەی لەئێرانیش هەر قەدەغەن و سزایان لەسێدارەدانە.

د.ئەحمەد دەڵێت، بەڵام لەهەرێمی كوردستان دۆخی بەهائییەكان زۆر باشە و نوێنەریان لەوەزارەتی ئەوقاف هەیە، لەهەموو عێراقیش تەنها لەشاری سلێمانی گۆڕستانیان هەیە ئەویش لەلایەن خوالێخۆشبوو مام جەلال بۆیان دابینكرا.


PM:12:24:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت