لەبارەی کۆرۆناوە لەهەرێم کۆبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت
وێستگه نیوز ـ
وتهبێژی وهزارهتی تهندروستی ههرێم هۆشداری دهدات له بهرزبوونهوهی ژمارهی تووشبوانی كۆرۆنا له ههرێم و له ئێستاشدا سەبارەت بەو پرسه، وەزیری تەندروستی و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆبوونەوەدان.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ههرێم له راگهیهندراوێكدا رایگەیاند: له ئێستادا بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی، ئەنجومەنی راوێژکاریی پزیشکانی پسپۆر و راوێژکار و خاوەن ئەزموون، لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە کۆبوونەوەدان تایبەت بە رەوشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان گواستنەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێژەیەکی بەرز زیادی کردووە، پێشبینییەکان ترسناکن و پێویستییان بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە.
ماوەیەکە وەزارەتی تەندروستی بەچڕی داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان بپارێزن لە کۆرۆنا، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، رۆژ دوای رۆژ تووشبوون بە کۆرۆنا زیاتر دەبێت.
لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا هەر رۆژێک زیاتر لە هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان تائێستا گەیشتووەتە نزیکەی 65 هەزار کەس و دوو هەزار و 36 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
AM:11:31:22/10/2020
ئهم بابهته 1872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت