کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

‌ تاکۆتایی ئەم مانگە بەڕێژەیەکی سنوردار پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

وێستگەنیوز-

شارەزایەکی کەشناسی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە شەپۆلێکی ناجێگیری دۆخی کەش و هەوا وڵاتانی ناوچەکەی گرتوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە عێراق تاکۆتایی ئەم مانگەش بەڕێژەیەکی سنوردار پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.

سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لەفەیسبوک باسی لەوەکردوە، ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی ناجێگیری دۆخی کەش و هەوا وڵاتانی ناوچەکە و دەریای ناوەڕاست دەگرێتەوە، بەڵام شەپۆلەکە کاریگەری لەسەر عێراق و نیمچەدورگەی عەرەبی نابێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەم مانگەش ئاسمان ساماڵ و  پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی سنوردار بەرزببنەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیردەبن.


AM:10:51:21/10/2020










ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت