د.دیار ئیبراهیم: دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی راپەڕین خراپە و کەموکوڕی زۆرمان هەیە
د.دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگەیاند، سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 400 هەزار کەس دەبێت ژمارەیەک کێشەی بەرچاوی تەندروستی و کەموکوڕی هەیە و دۆخی ئێستاش ئەوە هەڵناگرێت قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی تەشەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رابگەیەنرێت، بۆیەش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن کۆنتڕۆڵی بڵاوبونەوەی پەتاکە بکەن خۆیان بپارێزن.
د.دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌و سنوره و له‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا له‌ته‌شه‌نه‌كردندایه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كه‌ش و هه‌وا له‌باره بۆئه‌وه‌ی كه‌ئێستا ئێمه بتوانیین ڕێگری بكه‌ین له‌وه‌ی كه‌ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئه‌م ڤایرۆ‌سە نه‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان بتوانیین پلانێكی باشمان هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ئێمه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین پلانیشمان داناوه پلانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه پلانێكی هۆشیارییه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سنوره‌كه له‌وه دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه‌ئه‌وان له‌پلانی هۆشیاریه‌كه هاوكارمان بن".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی تووشبووانی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین وتی" هۆكاری سه‌ره‌كی تێكه‌ڵاویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر هه‌یه له‌سنوره‌كه له‌نێوان هاوڵاتیان به‌و هۆكارانه نه‌خۆشیه‌كه دگوازرێته‌وه له‌نێوان كه‌سانێكه‌وه بۆ كه‌سانێكی تر وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئێستا زۆربه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان كراونه‌ته‌وه ، شوێنه‌كانی تریش وه‌كو شوێنه ئاینیه‌كان و شوێنه‌كانی كه‌هاوڵاتیانی زۆری تێداكۆده‌بنه‌وه وه‌كو پێش سه‌رهه‌ڵدانی ڤایڕه‌سی كۆرۆنای لێهاتۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئێستا ده‌بینیین ڕێژه‌كان زیاد ده‌كه‌ن به‌زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو په‌نجا ساڵیه‌وه‌یه یان ئه‌وانه‌ن كه‌نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ئه‌وه بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه كه‌هه‌ندێك شوێن سه‌رچاوه‌كه‌شی دیاره ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ئه‌و ڤایرۆ‌سە له‌وێ ته‌شه‌نه بكات و بڵاو بێته‌وه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن."
سه‌باره‌ت به‌دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی گشتی ته‌ندروستی سنوره‌كه باسی لەوەکردوە، "دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان له‌دۆخێكی خراپدایه ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌هه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی ده‌كات و هه‌میش ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باسی لێوه‌ده‌كات ئێمه له‌سنوره‌كه كه‌موكورتی زۆرمان هه‌یه كه‌موكورتیه‌كانیش له خزمه‌تگوزارییه چاره‌سه‌ریه‌كانیش هه‌یه چونكه به‌ڕاستی سنورێكی فراوانه و ڕێژه‌ی دانیشتوانی له‌سه‌روی 400 هه‌زار كه‌سه به‌ڵام ئێمه دوو سه‌نته‌ری زۆر بچوكمان هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌پلانماندایه به‌زووترین كات سه‌نته‌رێكی نوێ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستكراوه تابتوانیین له‌ماوه‌یه‌كی كورت بیخه‌ینه خزمه‌تی هاوڵاتیان كه‌له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی "ته‌جهیز" ده‌كرێت به‌ڵام تائێستاش دۆخه خزمه‌تگوزارییه چاره‌سه‌ره‌كه‌ش له ئاستێكدانییه هاوشێوه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاكان بێت."
د.دیار ئیبراهیم باسی لەوەشکردوە، " من لێره‌وه هه‌م داوا له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م كه‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بناسێنن هه‌م به‌ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌م به‌كونسوڵخانه‌كانیش باوانه‌بێت هاوكاری و پشتیوانیه‌كان ته‌نها بۆ سه‌نته‌ری پارێزگاكان بێت چونكه هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و قه‌زا و ناحیه‌كانی تریش هه‌مان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستانن پێویستیان به‌پشتیوانی و هاوكاری و خزمه‌تی زیاتر هه‌یه."
ئاماژەی بەوەشکردوە، " به‌پێی ئه‌و ڕێژانه‌ی كه‌ئێمه ڕۆژانه تۆماری ده‌كه‌ین زیادبوونێكی به‌رچاو هه‌یه له‌ئێستادا پێشبینی ده‌كه‌ین ڕێژه‌كان زۆر زیاتربن ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان به‌و شێوه ساده‌ییه له‌بارودۆخه‌كه بڕوانن و له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆن چونكه بارودۆخی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا و ماوه‌ی ڕابردوو ده‌بێت هاوڵاتیان بێنه پێش چاوی خۆیان ڕێژه‌ی مردن به چ شێوه‌یه‌ك بوو وه هاوڵاتیان كه‌وتنه چ بارودۆخێكی ناخۆش و كه‌ره‌نتینه‌كردنی هاوڵاتیان وه ڕاگرتنی ده‌وام و ڕاگرتنی ئیش و كاری خه‌ڵك چه‌ند ناخۆشیه‌كی گه‌وره بوو، بۆیه من پێشنیار ده‌كه‌م و پێشبینی منیش وایه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن و پشتیوانی باشمان نه‌بن پێشنیار و بڕیاری ناخۆش پێشبینی ده‌كه‌م بدرێت كه له"تموحی" هاوڵاتیان نه‌بێت"د.دیار ئیبراهیم وای وت"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا مه‌به‌ست له‌بڕیاری ناخۆش چیه؟ د.دیار ئیبراهیم ده‌ڵێت" به‌نموونه ئه‌گه‌ر بتوانیین چه‌ند شوێنێك دابخه‌ن له‌وانه‌یه هه‌ندێك بڕیارهه‌بێت بۆ چه‌ند كه‌سێك بۆ چه‌ند كۆمه‌ڵێك بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه بازاڕه‌كان دابخه‌ین كه زیانمه‌ند تێدا هاوڵاتیان و كاسبكاره‌كانن یان داخستنی دووباره‌ی مزگه‌وته‌كانیان داخستنی شوێنه گشتیه‌كانی تر كه‌ئه‌مه له" تموحی" ئێمه‌دا نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوه‌یه ڕێژه‌كان زۆر زیاد بكه‌ن هاوشێوه‌ی پێشوتر كه ئێمه ئاواته‌خوازنین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و شتانه بكرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاد بێت و له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت بڕیاره‌كان ده‌گۆڕدرێن."
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، د.دیار ئیبراهیم كه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆررۆنایه له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت" له‌ئێستادا ئێمه هیچ پلانێكی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه وه هیچ پێشنیارێكیشمان نییه له‌و باره‌یه‌وه چونكه دۆخی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی دارایی كه‌ئێستا هه‌یه ته‌حه‌مولی ئه‌و بارودۆخه ( بارودۆخی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ) ناكات به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه بێ موچه‌ییه و ژیانی هاوڵاتیان له‌زه‌حمه‌تیه‌كی زۆردایه به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه بیركردنه‌وه‌ش له‌و پێشنیاره ئێمه به‌هاوڵاتیانی خۆمان ده‌ڵێین خۆیان بپارێزین."
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو" داوا دەکەین بە لایەنی کەم بۆ دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لەهەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت."
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێت" ئه‌و پێشنیاره به‌پێی سنوره‌كه‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دهۆك له‌وانه‌یه پێویست بێت بۆ سنوره‌كه‌ی ئه‌و به‌ڵام له‌سنوری ئێمه‌دا تائێستا ئێمه نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌و بڕیاره بده‌ین، له‌كاتێكدا ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕیاره ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌واوی ناوه‌ند و سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا پڕببێت وه داواكاری زۆریش ببێت و ڕێژه‌یه‌كی زۆریش ببێت ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر ئێمه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چونكه به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ته‌نها ئێمه نا‌توانیین كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هاتوو هاوڵاتیان پابه‌ند و له‌بابه‌تی هۆشیاریه‌كه خۆپارێزی نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێكیش ڕێگری بكرێت بۆ چه‌ند ده‌توانیت بیكه‌یت ئایا ماوه‌ی چه‌ند ده‌توانرێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نیت ئێمه پێشوتریش به‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێك كه‌كۆتایی پێبێت، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر داوابكرێت به‌شێوه‌ی "جزئی" به‌ڵام بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی من به‌چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی نابینم له‌هیچ شوێنێك."
AM:10:01:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت