گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکەن

‌دیمەنی کەوتنەخوارەوە هاوەنێک لە عەین عیسا

وێستگەنیوز-

گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا بەدرێژایی شەوی رابردو شارۆچکەی عەین عیسا لە باکوری پارێزگای رەققە تۆپباران دەکەن و ناوچەکانی دانیشتوانیان کردوەتەوە ئامانج، بەهۆی روبەڕوبونەوە و وەڵامدانەوەی هێرشەکەش دو ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی باکور بڵاویکردەوە، شەوی رابردو گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا  بەهاوەن شارۆچکەی عەین عیسایان لە باکوری پارێزگای رەققە تۆپبارانکردوە و هەوڵیانداوە چەند گوندێکی سنورەکە کۆنتڕۆڵبکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە وەڵام دراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی روبەڕوبونەوەکان دو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوون و زیانێکی زۆریش بەچەند ماڵێکی هاوڵاتیانی شارۆچکەکە گەیشتوە.

ئاژانسی هەواڵی باکور ئەوەشی خستوەتەڕو، هەرچەندە هێزەکانی سوریا و روسیا لە عەین عیسا بوونیان هەیە و بەگوێرەی رێککەوتنی ئاگربەست دەبوایە هێرشەکان رابگیرێن، بەڵام گروپە چەکدارییەکان لە هێرشەکانیان بەردەوامن.


AM:09:28:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو