ماکرۆن: رێکاری توند بەرامبەر توندڕەوی ئیسلامی دەگرینەبەر

‌ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا

وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان دەکەن خۆراگربن بەرامبەر ئەو روداوەی کە رۆژی هەینی رویدا، چونکە لەئێستادا حکومەت هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی "توندڕەوی ئیسلامی" چڕکردوەتەوە و لەو چوار چێوەیەشدا ژمارەیەک گروپی رێگەپێدراو هەڵدەوشێندرێنەوە.

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە وتارێکدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی رایگەیاند، رێکارەکان بەرامبەر کۆمەڵەکان و کەسەکان توندتر دەکرێنەوە و بەتایبەت ئەوانەی کە پڕۆژەیەکی "ئیسلامی رادیکاڵ"یان هەیە و داواش لە موسڵمانانی فەڕەنسا دەکەن هاوکاریان بن.

ئاماژەی بەوەشکرد، گروپی "شێخ یاسین" کە بزوتنەوەیەکە  سەربە عەبدولحەکیم سەفەریوی بەرەگەز مەغریبیە و سەرقاڵی "چالاکی توندڕەوییە"  بۆیە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

رۆژی هەینی رابردودا گەنجێکی پەنابەر بەناوی عەبدوڵا ئەنزورۆف بە رەگەز چیچانی بەچەقۆ مامۆستایەکی بەشی مێژوی لە ناوچەیەکی پاریس سەربڕی، دوای ئەوەی مامۆستاکە وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەر ئیسلام (د.غ) نیشانی خوێندکارەکانی دابوو، روداوەکەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتوەتەوە.


AM:09:07:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو