ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەروداوەکەی فەرحاتییە ئاشکرادەکرێت

‌17ـ ئەم مانگە تەرمی 8 کەس لە سەڵاحەدین دۆزرانەوە کە بەدەستڕێژی گولـلە کوژرابوون

وێستگەنیوز-

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکەی فەرحاتییە لەپارێزگای سەڵاحەدین پێکهێندراوە لە دوو رۆژی داهاتودا ئەنجامەکانی بۆ رایگشتی ئاشکرا دەکات.

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندوە، لیژنەکە بەڵگەنامەکان و شاهێدحاڵەکان لەگەڵ بەسەرکردنەوەی شوێنی روداوەکە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکەی پەرلەمان و حکومەت کاریان لەسەر کراوە و ئەنجامی روداوە تاوانکارییەکەش لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاشکرادەکرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و لە ئەنجامە سەرەتاییەکانەوە دەرکەوت چوار کەس لەوانەی کوژراون و ئەندامی هێزەکانی حەشدی عەشایەری بون.
 
17ـی ئەم مانگە هێزێکی نەناسراو 12 کەسیان لە هێزەکانی حەشدی عەشائیری لە ناوچەیەکی شاری بەلەد لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین رفاند و تەرمی 8 کەسیان دۆزراونەتەوە کە زۆرینەیان گەنج و مێرد منداڵن، روداوەکەش کاردانەوەی ناوخۆیی فراوانی لێکەوتەوە و بەرەبەیانی هەمان رۆژ و بۆ ئاگاداربون لە رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گەیشتە سەڵاحەدین.


AM:08:41:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو