وه‌زیری نه‌وتی عیراق: هه‌رێم پابه‌ند نییه‌ به‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت


وێستگە نیوز-

وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه‌ تائێستا هه‌رێم پابەند نەبووە بە بڕیاری ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی‌ بڕی هەناردەی نه‌وت.
  
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری‌ نەوتی‌ عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگیه‌اندوه‌ كه‌ هێشتا هەرێمی کوردستان پابەند نییە بە بڕیاری کەمکردنەوەی‌ بەرهەمهێنان کە ئۆپێک پڵەس لەسەری ڕێککەوتووە.  

وه‌زیری نه‌وتی عیراق وتشی  چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی عیراق لە پێنج بۆ شەش ساڵی داهاتوودا بگاتە 7 ملیار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، وتیشی
  
پێشتریش، ئەلێكساندەر نۆڤاك، وەزیری‌ وزەی‌ ڕوسی‌ باسی‌ لەوەكردبوو کە بازاڕی‌ نەوت زۆر ناجێگیرە و  پێشبینی‌ ئەوەشی‌ كردبوو كه‌ بەهۆی‌ قەیرانی‌ كۆرۆناوە وەبەرهێنانی‌ جیهانی‌ لە كەرتی‌ نەوتدا بەڕێژەی‌ 18% بۆ 20% پاشەكشە بكات ، ئەو ڕێژەیەش بەرزترە لە دابەزینی‌ خواستی‌ جیهانی‌ لەسەر نەوت.  


PM:06:29:20/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت