ته‌ندروستی دهۆك: 166 توشبووی كۆرۆنا چاكبونه‌وه
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی 166 توشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند و به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه، كۆی گشتی چاكبوان له پارێزگاكه گه‌یشتۆته هه‌شت هه‌زار و 364 كه‌س.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە 166 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕاوته‌نەوە ماڵەوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی دهۆك، كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگاكه گەیشتە هەشت هەزار و 364 كه‌س ئێستاش نۆ هەزارو 296 توشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.
PM:01:50:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت