بڕیارێک لە عیراقەوە بۆ دابەشکردنی‌ نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمپانیای‌ دابەشکردنی‌ بەرهەمە نەوتییەکانی‌ عیراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی‌ بڕی‌ 100 لیتر بەشە نەوتی‌ خۆیان کە بەپێی کۆبۆن پێیان دەدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یه‌كه‌م، حسێن تاڵب، یاریدەدەری‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عیراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە، پێدانی‌ 100 لیتر نەوت بە هاوڵاتییان لەمڕۆ سێشەممەوە دەستیپێکردووە.

راشیگەیاند، نرخی‌ 100 لیتر نەوت بریتیە لە 15 هەزار دینار و بۆ هەر بەرمیلێکیش 30 هەزار دینار دەکات.

جەختیشیکردەوە، دابەشکردنی نەوتەکە بە سەر هاوڵاتیاندا بۆ ئەوەی دادپەروەرانەبێت بە پێی کۆبۆن دەبێت، دواتریش کۆبۆنی دیکەیان بەسەردا دابەشدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمپانیای‌ دابەشکردنی‌ بەرهەمە نەوتییەکانی‌ عیراق مانگانە کۆبۆنی‌ تایبەت بە وەرگرتنی‌ بەشە نەوت لە رێگەی‌ بریکارەکانی‌ خۆراکەوە دەداتە هاوڵاتیان.


PM:01:26:20/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 6956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت