وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
وێستگه نیوز-
وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی کارگێڕی خوێندنگاکان ئاگادار بکەنەوە کە بۆ ئەمساڵی خوێندن مامۆستایان پابەندبن بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکانیش لە هەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن کە لەساڵنامەی خوێندندا ئاماژەی پێکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان له نوسراوێكدا چه‌ند بڕیارێكی نوێی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ركرد و تیایدا ئاڕاستەی پەروەردەی پارێزگاکانی کردووە و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێویستە ئەمساڵ مامۆستایان پابەندبن بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و پڕۆگرام کەمناکرێتەوە.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، خوێندنی پرۆگرامەکان بەگوێرەی ریزبەندی دەبێت و بەش و بەندەکان نابێت پاش و پێش-یان پێبکرێت، هەروەها تاقیکردنەوەکانی نیوەوەرز، مانگانە و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە هەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن کە لەساڵنامەی خوێندندا ئاماژەی پێکراوە.
AM:09:47:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 15600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت