عومه‌ر گوڵپی: ده‌بێت چاره‌نووسی مووچه‌ی خانه‌نشینان و وارسی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان دیاری بكرێت
عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات تایبەتمەندی بدرێت بە ژیان و بژێوی کەس و کاری شەهیدان و هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینان، ده‌شڵێت: "ده‌بێت چاره‌نووسی مووچه‌ی خانه‌نشینان و وارسی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان دیاری بكرێت".
عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و هاووڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و خانەنشینان، بە پێی بنەما یاسایی و نیشتیمانی و کۆمەڵایەتییەکان شایستەن بە ژیانێکی زۆر باش بۆ خۆیان و منداڵەکانیان، ژیانێک کە هەموو بوارەکان بگرێتەوەو دەستبەری تەواوی پێداویستییەکانیان بکات.
وتیشی: "بەداخەوە کەمتەرخەمی زۆر هەیە دەرهەق بە ژیانی ئەم چین و توێژانەی کۆمەڵگە، بەتایبەت لە سەرەتاییترین ماف‌دا کە مووچەی مانگانە سەرچاوەی بژێوییانە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان کۆتا مووچەیان مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2019 بووە، هاووڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت کۆتا مووچەیان مووچەی مانگی نۆی ساڵی 2019 بووه، خانەنشینانیش کۆتا مووچەیان مووچەی مانگی شه‌شی ساڵی 2019 بووە".
عومه‌ر گوڵپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه لیژنەی پەیوەندیدار راسپێرن بە بەدواداچوونی ئەم کێشە گەورەیە و پابەندکردنی حکومەت بە خەرجکردنی مافەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هاووڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و خانەنشینان بە پێی یاسا، له‌گه‌ڵ روونکردنەوەی چارەنووسی مووچەکانیان بەتایبەت پاش بڕیاری حکومەت لە گۆڕینی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران بۆ مووچەی مانگی نۆی ساڵی 2020، وەڵامێكیان بداته‌وه".
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نوێترین بڕیاریدا بۆ گه‌نجینه‌كان داوای كرد لیستی مووچه‌ی مانگی نۆ ئاماده بكه‌ن له بری لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ.
ئه‌مڕۆش ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و روونكردنه‌وه‌ی دانێ له‌باره‌ی چاره‌نووسی مووچه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی رابردوو.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: "وه‌زیری دارایی پێی راگه‌یاندووین، كه مووچه‌ی سێ مانگیان كه هی كابینه‌ی پێشووه پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، مووچه‌ی دوو مانگی ئه‌مساڵیش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بڕیاره به‌غدا له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌و دوو مووچه‌یه بدات".
وتیشی: "وه‌زیری دارایی پێی راگه‌یاندین ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ی دوو مانگه‌كه‌ی نه‌دا، ئه‌وكات حكومه‌ت روونكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی ده‌بێت".
PM:05:47:13/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 11260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت