دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی نۆ دەستپێدەکات
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌نجینه‌و فه‌رمانگه‌كانی بۆ ئاماده‌كردنی لیستی مووچه به لێبڕینی سه‌دا 18 راسپارد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دابه‌ش ده‌كه‌ن.
بە پێی نووسراوێك كە ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2020،
دەرچووە و وێنه‌یه‌كی دەست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووە "له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بفه‌رموون به ئاگادار كردنه‌وه‌ی گشت فه‌رمانگه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌سه‌ر رۆشنایی نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ژماره 13229 له 15-8-2020 و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژی چوارشه‌مه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بریاردرا به پابه‌ندبوون به‌خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ".
بەپێی نوسراوەكە، وەزارەتی دارای داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نۆی 2020 بە تەمویلكردنی 82٪ كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پلە تایبەتەكان بەهەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو دابەشدەكرێت كه سه‌دا 50ی مووچه‌كه‌یان لێده‌بڕدرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو مووچەی مانگی چوار دابەشبکرێت، بەڵام بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی مانگی نۆ دابەشدەکرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ره‌وانه‌كردنی بڕی 320 ملیار دیناری بۆ مووچه خۆرانی هه‌رێم راگه‌یاند.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هێشتا چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان، ئایار، حوزه‌یران، ته‌مموز و ئاب یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئایا ده‌كرێته پاشه‌كه‌وت یان نادرێت.
AM:10:53:12/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 75812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت