هۆشیار عه‌بدوڵا: حكومه‌تی هه‌رێم نیه‌تی پاككردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی نییه
هۆشیار عه‌بدوڵا
وێستگه نیوز ـ
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌خنه له شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت، حكومه‌تی هه‌رێم نیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه چاكسازی بكات و ناچار نه‌بن لیستی مووچه پاك بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وه‌یان بڕیوه‌ته‌وه كه چەندیان لەبەردەست بو ئەوەندە دابەش دەکەن.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه: وابریارە ئەم هەفتەیە پرۆسەی پارەدارکردنی هەموو وەزارەت و دامەزراوەکانی عیراق بۆ مانگی رابردوو بە هەرێمی کوردستانیشەوە کۆتایی پێ بێت، لەسەر دواخستنی مووچەی مانگی پێش‌و کە هۆکارەکانی سیاسیی و هونەرین زیاتر، فشارێکی زۆری سیاسیی و جەماوەری لەسەر کازمییە، بە رادەیەک ناچار بوو بە فەرمی رایبگەیەنێت کە مانگەکانی داهاتوو دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە رووناداتەوە.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شی وتووه: "کاتێک ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبرینی مووچەی داهێنا (کە بەندە ناوی ناوە لێدزین) سەرەتا وتی، بۆ مانگێکە بەڵام نەک مانگێک نەبوو بەڵکو داهێنانێکی تری کرد لە سیستمی دابەشکردنی مووچەدا کە زۆر لە سیستمی پاشەکەوت مەترسیدارترە ئەویش ئەوەیە؛ (مووچە دابەشدەکەین بە گوێرەی ئەو پارەیەی لەبەردەستماندایە)".
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی، "ئەوەی ئەم سیستمە نوێیەی حکومەتی هەرێم مەترسیدار تر دەکات ئەوەیە، ئیدی رەنگە چاویان لەوە نەبێت چاکسازی بکەن! ناچار نه‌بن لیستی مووچە پاک بکەنەوە، یان داهاتی نەوت و ناوخۆ شەفاف بکەن، چیتر ئەوانەیان پێویست نیە، چونکە بڕاندویانەتەوە چەندیان لەبەردەست بوو ئەوەندە دابەش دەکەن، کە لە راستیدا بریتی نیە لەوەی چەندیان لەبەردەستدا بو بەڵکو راستیەکەی ئەوەیە چەندیان لێمایەوە ئەوە دابەش دەکەن".
نووسینه‌كه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا، له كاتێكدایه دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له دوو مانگ نزیك ده‌بێته‌وه و حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی 320 ملیار دینار ده‌كات له به‌غداوه پێی بگات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی خۆی له‌به‌ر ده‌ستیدایه مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات.
AM:09:22:11/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت