زانكۆ لاین كارا كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، ماڵپەڕی زانکۆلاین کاراکرا و خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لەو رێگەیەوە فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە.

 
کلیک بکە بۆ سەردانکردنی ماڵپەڕی زانکۆلاین
 
بەپێی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ خوێندكاران بەردەست دەبێت. خوێندكاران ده‌بێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوی‌ بەکارهێنەر و وشەی‌ تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له‌ خوێندنگەکانیان وه‌ریانگرتووەته‌وه،‌ فۆڕمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه‌.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021، پلانی‌ وەرگرتنی خوێنکاران بە هەر سێ سیستەمی‌ خوێندنی‌ گشتی‌، پارالێڵ، ئێواران، لە زانکۆ حکومییەکان بریتییە لە 54 هەزار و 537 کورسی‌، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی‌ وەرگرتن لە هەرێمی‌ کوردستان پلانی‌ وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە.
 
ژمارەیەکی‌ زۆری‌ دەرچووانی‌ ساڵی‌ رابردوو کە لە هیچ شوێنێک ناویان دەرنەچووە، بەپێی وتەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمساڵ مافی‌ پێشکەشکردنیان هەیە و دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕ بکەنەوە.  

بۆ ئەو کەسانەی پاسۆردیان نییە یان وەریان نەگرتووە بەم هەنگاوانە دەتوانن پاسۆرد وەربگرن. لەکاتی تۆمارکردنی ژمارەی ئەزموونییان، ئەوا ئەگەر ژمارەی مۆبایلەکەی راست بوو، لەناو سیستمەکە، ئەوا چاوەڕوانی وەرگرتنی نامەیەك لەسەر مۆبایلەکەی دەکات کە بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی تێدایە.

ئەگەر ژمارەی مۆبایلەکە هەڵە بوو، پێویستە ژمارەیەکی مۆبایلی دروست تۆماربکات و وەڵامی حەوت پرسیاری تایبەت بداتەوە، ئەوەش بۆ دڵنیابوون و وەرگرتنی ژمارەی مۆبایل.

ئەگەر هەر کەسێک سێ جار هەڵە بکات لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، ئەوا هەژمارەکەی رادەگیرێرت. ئەو سیستەمەش تەنیا بۆ ئەو خوێندكارانە پێویستە کە وشەی تێپەڕیان وەرنەگرتووە لە قوتابخانەکانیان.
 


PM:12:39:10/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت