روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوو ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ئه‌مریكا كۆتایی هات
بایدن و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روبه‌ڕوبونه‌وه ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان و جێگری پێشوی باراك ئۆباما كۆتایی هات کە لە شاری کلیفلاند لە ولایەتی ئۆهایۆ سازکرا و هه‌ردوولا هێرشی توندیان كرده‌سه‌ر یه‌كتر.
تره‌مپ و بایدن له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی وه‌ك كۆرۆنا و ئابوری و پرسی دادگا و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و توندوتیژییه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی وڵاته‌كه‌یان، قسه‌یان كرد و له هه‌ر پرسێكدا ئه‌میان هێرشی ده‌كرده سه‌ر ئه‌وی دیكه.
له خوله‌كه‌كانی یه‌كه‌می روبه‌ڕوبونه‌كه‌وه، دڵه‌راوكێ به هه‌ردوو ركابه‌ره‌كه‌وه و دیاربوو، چه‌ندجارێك تره‌مپ و بایدن قسه‌كانیان به یه‌كتر بڕی و بایدن چه‌ند جارێك به تره‌مپی وت "بێده‌نگ به"، بایدن وتی "تره‌مپ كه‌سێكی درۆزن و ساخته‌چییه خراپترین سه‌رۆكه له مێژووی ئه‌مریكادا".
تره‌مپ وه‌ڵامی هێرشه‌كانی بایدن-ی دایه‌وه و به پێی وت "جۆ بایدن هیچ زیره‌كییه‌كی نییه و 47 ساڵه هیچی نه‌كردوه و ئێستاش بووه‌ته بوكه‌ڵه‌یه‌ك به‌ده‌ست چه‌پڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌مریكاوه".
تره‌مپ له‌گه‌ڵ توندكردنه‌وه‌ی بۆینباخه‌كه‌ی و شانازی كردن به‌خۆیه‌وه وتی "به‌ڵێ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016مان برده‌وه و مافی خۆشمان بوو سه‌ربكه‌وین"، به‌هه‌مانشێوه‌ش بایدن بۆینباخه‌كه‌ی چاك كرد و وتی "با چاوه‌ڕوان بكه‌ین و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌مجاره ببینین".
روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، له‌نێو ئاماده‌بوانیشدا هاوسه‌ری هه‌ردوو ركابه‌ره‌كه میلانیا تره‌مپ و جیل بادین هه‌بوون، بایدن گاڵته‌ی به تره‌مپ كرد و قسه‌یه‌كی سه‌رۆكی دووباره كرده‌وه كه له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا وتبووی" ده‌توانیت به ده‌رزی پاكژكه‌ره‌وه بكه‌یته جه‌سته‌ته‌وه تا پارێزراو بیت له ڤایرۆسی كۆرۆنا".
دواتر تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و كریس واڵاس، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی فۆكس نیوز و رێكخه‌ری روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی لایه‌نگریی بۆ جۆ بایدن كردوه، بێژه‌رێكی هه‌مان كه‌ناڵیش ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و له تویته‌ری خۆی دوپاتیكرده‌وه كه هاوكاره‌كه‌ی به‌لای بایدندا دایشكاندوه و چه‌ندینجار قسه‌ی به تره‌مپ بڕیوه و كاتی زۆری نه‌داوه‌تێ و وه‌ك ئه‌وه وابووه تره‌مپ روبه‌ڕوی دوو كه‌س ببێته‌وه.
AM:10:19:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت