وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمه‌نستان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی توركیا خستویه‌تییه خواره‌وه و ده‌ڵێت كه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش گیانیله‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمه‌نستان ئاشكرایكرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له جۆری سو-25 بووه و فڕۆكه‌كه‌ی توركیاش له جۆرێ ئێف-16 بووه.
ده‌شڵێت كه فڕۆكه توركییه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی غانجا-ی ئازه‌ربایجانه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه و پشتیوانیی ئاسمانیی له سوپای ئازه‌ر له به‌ره‌ره‌كانی شه‌ڕی ناگۆرنی قةرةباغ كردووه.
له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ رویدا و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا رایگه‌یاند كه دوو هه‌لیكۆپته‌ر و سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئازه‌ربایجانی خستوه‌ته خواره‌وه و سێ تانكیشیان تێكشاندوه.
PM:06:09:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه