ئامارێكی نوێی كۆرۆنا لەكوردستان راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 671 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و 467 تووشبووش چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٦٧١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون (٢٢٩ هەولێر، ٩٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان، ٣٠٢ دهۆك، ٢٥ هەڵەبجە)، ٤٦٧ تووشبووش چاكبوونەوە (١٩٧ هەولێر، ٢٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان، ١٨٠ دهۆك، ٣٠ هەڵەبجە)، ٣٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٣ هەولێر، ٩ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین، ١٠ دهۆك، ٣ ‌هەڵەبجە).

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 47 هەزار و 137 كەس، 30 هەزار و 175 تووشبوو چاكبوونەوە و هەزار و 725 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.





PM:02:56:29/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 6448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو