مالیكی له‌سه‌ر سیستانی هاته‌ ده‌نگ و وه‌ڵامی عه‌لی خامنه‌ئیی دایه‌وه‌

‌خامنەئی و نوری مالیکی

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیكردنه‌ هاته‌ ده‌نگ كه‌ كه‌سێكی نزیك له‌ عه‌لی خامه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران به‌ عه‌لی سیستانی، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عیراقی كردبوو.

حەسەن شەریعەتمەداری‌، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامەی‌ "كەیهان"ی‌ سەربە نوسینگەی‌ عەلی‌ خامنەیی‌ لە وتارێكدا رایگه‌یاندبوو: "داواكاریی‌ سیستانی‌ لە نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئەوەی‌ سەرپەرشتی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ عیراق بكەن هێنانە خوارەوەی‌ پێگە و ناو و ناوبانگی‌ خۆیەتی‌".  
  
شه‌ریعه‌تمه‌داری به‌ سیستانیی وتبوو "هەڵەتان كرد لە داواكردن لە نوێنەری‌ نەتەوە یەكگرتووەكان.. كێشە نییە، بەڵام ئێستا بگەڕێرەوە و ئەوە چاك بكەرەوە و بڵێ كە تۆ شتی‌ لەو جۆرەت نەوتووە.  
  
شەریعەتمەداری‌ پێی وابووه‌ كه‌ داواكاری‌ لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەرپەرشتیكردنی‌ هەڵبژاردن بۆ ئەوەی‌ گرەنتی‌ پاك و بێگەرتی‌ بكرێت واتای‌ ڕاگەیاندنی‌ "مایەپوچپبونی‌ سیاسییە".  

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ش بۆسه‌ر سیستانی، نوری‌ مالیكی‌، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئەمینداری‌ گشتی‌ حزبی‌ دەعوەی‌ ئیسلامی‌ راگەیەندراوێکی‌ بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی‌ بەوە کرد، سیستانی‌ تا ئێستاش سەمامی‌ ئەمانی‌ عیراقە بۆ پاراستنی‌ پڕۆسەی‌ سیاسی‌، هەروەها بەرپەرچدانەوەی‌ لە خراپترین بارودۆخەكاندا و ڕێزی‌ گەلی‌ عیراق و پێكهاتەكانی‌ هەیە.  
  
مالیكی ده‌ڵێت "ئەوە سوكایەتیكردنە بە هەموو عیراقیەكان و لەسەر ڕۆژنامەكە پێویستە ئەو هەڵوێستە خراپە چاكبكاتەوە كە بەهەمان شێوە پێچەوانەی‌ هەڵوێستی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و ڕێزگرتنیەتی‌ لە سیستانی‌.  "


PM:10:52:27/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 3668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت