پادشای ئوردن پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە


وێستگەنیوز-

پادشای ئوردن درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی وڵاتەکەی رەتکردەوە و بەبڕیارێک پەرلەمانی ئوردنی هەڵوەشاندەوە، بەوپێیەش تاوەکو 10ی تشرینی یەکەم (مانگی 11)ی ئەمساڵ کە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانە، حکومەت لەو وڵاتەدا دەبێتە کاربەڕێکەر.

شا عەبدوڵای دوەم، پادشای ئوردن لەفەرمانێکدا کە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردوەتەوە باسی لەوەکردوە، بەگوێرەی مادەی 34 لە دەستوری وڵاتەکەی، بڕیاریداوە پەرلەمانی ئوردن لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە هەڵوەشێنرێتەوە و حکومەتی بگۆڕدرێت بە حکومەتی کاربەڕێکەر تا هەڵبژاردنی داهاتوو.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەم (مانگی 11)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوردن بەڕێوەبچێت و لەئێستادا دەستە و پارتە سیاسییەکان سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا.


PM:07:03:27/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو