بەشێک په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا پشتیوانی له داواكاریی مامۆستایانی ناڕازی ده‌كه‌ن
وێنە..ئەرشیف
وێستگە نیوز-
15 په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا پشتیوانیی خۆیان بۆ داواكاریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
د.رێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد له په‌رله‌مانی عیراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی به‌غدای بڵاوكردوه‌ته‌وه كه پشتیوانی‌یان بۆ داواكاریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌ربڕیووه.
د.رێبوار كه‌ریم نوسیویه‌تی "ئێمە ئەو پەرلەمانتارانەی لە خوارەوە ناومان ھاتووە کە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران و ناڕەزایەتییەکانیان دەکەین."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده به‌ناوی په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه ده‌ڵێت "داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان و مانگانە و لە کاتی خۆیدا موچەکانیان دابین بکات."
ناوی په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا:
1. ئەحمەد حاجی رەشید
2. غالب محمد عەلی
3. سروە ونس
4. یسرا رەجەب
5. رێبوار کەریم مەحمود
6. رابون مەعروف
7. سەرکەوت شەمسەدین
8. جەمال کۆچەر
9. موسەنا ئەمین
10. کاوە محمد
11. هۆشیار عەبدوڵا
12. سەلیم هەمزە
13. یوسف محمد سادق
14. بەهار مەحمود
15. عەبدولباری مودەریس
PM:06:25:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت