دوو هێزی سه‌ربه حكومه‌تی لیبیا بوو به شه‌ڕیان
شەڕێک لە لیبیا-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌یه‌كی لیبیا دوو كه‌تیبه‌ی سه‌ربه حكومه‌تی لیبیا بوو به شه‌ڕیان و وه‌زاره‌تی به‌رگریش هه‌ردوو كه‌تیبه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیاتوده‌ی، هه‌ردوو كه‌تیبه‌ی زه‌مان و ئه‌سوه‌د تاجورا كه سه‌ربه حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانین، له ناوچه‌ی تاجورا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بووه به شه‌ڕیان و به چه‌كی قورس له یه‌كیانداوه و كوژراو و بریندار له هه‌ردوولا هه‌یه.
بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕه‌كه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی لیبیا هێزێكی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردوه، به‌ڵام ته‌قه له‌و هێزه‌ش كراوه.
سه‌لاح نه‌مروش، وه‌زیری به‌رگریی حكومه‌تی ویفاق بڕیاریداوه كه هه‌ردوو كه‌تیبه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سه‌ركرده‌كانی ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربازی بكات.
PM:08:13:25/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت