هه‌رێمی كوردستان 12 ملیۆن دۆلاری راده‌ستی كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی به‌ریتانیا كرد
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانیا كه كار له كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات، رایگه‌یاند: زیاترله 12 ملیۆن دۆلاری له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ناس نیوز، كۆمپانیای Gulf Keystone Petroleumی به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كورستانه‌وه و له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی كێڵگه‌ی شێخان، كۆمپانیاكه بڕی 12 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ داهاتی فرۆشتنی نه‌وته له مانگی ئابی 2020 كه له كێڵگه‌ی شێخان فرۆشراوه.
له مانگی ئابی ساڵی 2019شدا، كۆمپانیای ناوبراو رایگه‌یاندبوو كه بۆ داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی كێڵگه‌ی شێخان بڕی 21 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاری له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
كۆمپانیای Gulf Keystone Petroleumی به‌ریتانیا كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخانی له هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌ڕخستوه‌و كاری تێدا ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌و كێڵگه‌یه‌شدا كۆمپانیاكه پشكی فرۆشتنی نه‌وت له هه‌رێم وه‌رده‌گرێت.
PM:06:38:25/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت