كازمی، پشتگیری خۆی بۆ پێشنیازەكانی سەدر دەربڕی

‌مستەفا كازمی

وێستگە نیوز-

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ پێشنیارەكانی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر دەربڕیوە بۆ دروستكردنی لیژنەیەكی ئەمنی‌ و سەربازی ‌و پەرلەمانیی بۆ لێكۆڵینەوە لەو پێشێلكارییانەی كە پەیوەندی بەئاسایش‌ و شكۆ و ناوبانگی عێراق ‌و پابەندبونە نێودەوڵەتییەكانەوەیە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند، پشتیوانی ئەو پێشنیازانە دەكات كە موقتەدا سەدر پێشەشی كردوون بۆ دروستكردنی لیژنەیەكی ئەمنی‌ و سەربازی ‌و پەرلەمانیی بۆ لێكۆڵینەوە لەو پێشێلكارییانەی پەیوەندی بەئاسایش‌ و شكۆ و ناوبانگی عێراق ‌و پابەندبونە نێودەوڵەتییەكان.

كازمی روونیكردۆتەوە "جەخت دەكەین دەستی یاسا لەسەروو دەستی لەیاسادەرچووەكانەوەیە هەرچەند هەندێك بەپێچەوانەكەی ئەمەوە بیربكەنەوە، هاوپەیمانێتی گەندەڵی‌ و چەكی لەیاسادەرچوو لە عێراق جێگەیان نابێتەوە".


PM:03:16:25/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 3632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت