باڵیۆزخانەی ئەمریکا داواکاری بۆ پڕۆگرامی خوێندکارانی سەرکردە وەردەگرێت
بەشداربووانی ساڵانی رابردوی پرۆگرامەکە
وێستگەنیوز-
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لەئێستادا دەرگای پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامی خوێندکارانی سەرکردە کە ناسراوە بە (MEPI) بۆ ساڵی 2021 کراوەیە و خوێندکاران و دەرچوانی پۆلی 12 دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ ئەو خوێندکارانەی کەئەمساڵ پۆلی 12 یان ئەوانەی ئەمساڵ لە 12 دەرچوون، دەتوانن داواکاری بۆ پرۆگرامی خوێندکارانی سەرکردە (MEPI) پێشکەشک بکەن.
پرۆگرامی خوێندکارانی سەرکردە بەرنامەیەکی ئاڵوگۆڕی گەنجانەیە و ساڵانە حکومەتی ئەمریکا بۆ گەنجانی وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای رێکیدەخات، ئامانجی بەرنامەکەش ئاشنابوونی گەنجانی ئەو وڵاتانە بە دابونەریت، ئاینەکان و پێکەوەژیان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
AM:11:50:23/09/2020
ئهم بابهته 2756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت