سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا: كێشه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها موچه‌ و بودجه‌ نییه‌

‌دیمەنێک لە کۆبونەوەکە

وێستگه‌ نیوزـ

له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عیراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوپاتیكرده‌ووه‌ كه‌ کێشەکانی هەولێر و بەغدا تەنیا بابەتی مووچە و بودجە نییە و سەقامگیری عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دوو بابەتی پێکەوە بەستراون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئه‌یلولی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارتن هووس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق کۆبووەو به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر کێشەکانی هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندوە:"کێشەکانی‌ هەولێر ـ بەغدا بە تەنیا بابەتی‌ مووچە و بودجە نییە و سەقامگیریی‌ عیراق و چارەسەرکردنی‌ کێشەکانی‌ هەولێر ـ بەغدا دوو بابەتی‌ پێکەوە بەستراون، یەکێتیی‌ ئەوروپا و کۆمەڵگەی‌ نێودەوڵەتیش دەتوانن هاوکاریی‌ عیراق بکەن بۆ چارەسەرکردنی‌ کێشەکانی‌."
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری‌ یەکێتیی‌ ئەوروپا لە هەرێمی‌ کوردستان ئامادەی‌ بوو، هەنگاوەکان لە عیراق و هەرێمی‌ کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا و لێکەوتەکانی‌ بەتایبەتی‌ لە بواری‌ ئابووریدا، مەترسییەکانی‌ تیرۆر و جموجووڵەکانی‌ داعش، پرۆسەی‌ سیاسی‌ و ئەرکی‌ حکومەتی‌ تازەی‌ عیراق و هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی‌ داهاتووی‌ وڵات، تاوتوێکران.
  
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پشتگیریی‌ خۆیان بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی‌ عیراق دەربڕی‌ و لەبارەی چەند تەوەرێکی‌ دیکەی‌ وەک پەیوەندییەکانی‌ عێیاق و هەرێمی‌ کوردستان لەگەڵ وڵاتانی‌ دراوسێ، رۆڵی‌ یەکێتیی‌ ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و دەرفەتی‌ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی‌ ئەوروپی‌ لە عیراق و هەرێم، بیروڕایان گۆڕییەوە.


PM:12:16:22/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو