ژنه نووسه‌رێك لە ژووری به‌رپرسێكی حكومییه‌وه چی بۆ مەسرور بارزانی نووسی؟
ژووری جێگری بەرێوەبەرە گشتییەکە
وێستگه نیوز ـ
مهاباد قه‌ره‌داغی، راوێژكاری پێشووی نێچیرڤان بارزانی، له كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی رێكخستنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانه‌وه داوا ده‌كات، مه‌سرور بارزانی به‌دواداچوون بكات.
مهاباد قه‌ره‌داغی، په‌یامه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ده‌ڵێت: "راتان گەیاند و بریارتان دا فەرمانگەکان و فەرمانبەران دەوامی رێک و پێک بکەن و خزمەتی هاوڵاتیان بکەن، بەڵام نایکەن".
ده‌شڵێت: "تکایە چاودێرێ لە هەر فەرمانگەیەک دابنێن تا بزانن بڕیارەکانتان چۆن پێشێل دەکرێت، ئەم چەند دێڕەت لە ژووری جێگری بەڕێوەبەرێکەوە بۆ دەنووسم کە لە ژوورەکەی خۆیدا نییە و چل خولەکە دانیشتووم و 11 کەسی تریش لە چاوەڕوانیدا باوێشک دەدەن، لە وەزارەتی پیشەسازی".
مهاباد قه‌ره‌داغی، کە هاوکات نووسەر و رۆژنامەنووسە ده‌نووسێت: "مامەڵەیەکم کەوتوه‌تە ئێرە پێنج رۆژە دێم و دەچم و جێبەجێ نابێت، ئومێدم زۆر بە چاکسازییەکەتان هەبوو تا ئەوکاتەی ئیشم نەکەوتبووە فەرمانگەکانی خکومەت، تکایە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانتان بکەن و مەهێڵن پێشێل بکرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له رۆژی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانه، ده‌وام له هه‌شتی به‌یانی بۆ سێی پاشنیوه‌ڕۆیه.
PM:02:28:21/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 32732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت