شانهی ئهمنی عیراق زانیاری نوێی له بارهی رووداوهكهی شهوی رابردووی شنگال بڵاوكردهوه
وێنەی ئۆتۆمبێلەکە
وێستگه نیوز ـ
شانەی ئەمنی عیراق رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نزیک مەزارگەی شەرەفەدین لە شنگال ئۆتۆمبێلێک، کە سێ ئەندامی پەکەکەی تیادا بووە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج.
شانەی ئەمنی عیراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمێگای کردووەتە ئامانج".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئۆتۆمبێلەکەدا سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تیادا بووە و لە نزیک مەزارگەی شەرەفەدین لە شنگال کراونەتە ئامانج.
هاوکات، شانەی ئەمنی عیراق باسی لەوەنەکردووە، کە سێ ئەندامەکەی پەکەکە لە ژیاندان یان گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە عیدو حەیدەر، فەرمادەی ھێزەکانی پێشمەرگەی ئێزدخان بە وێستگە نیوزی راگەیاندبوو: "ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژکراو لە جۆری ئۆپڵ ئۆمێگا لە خۆرھەڵاتی مەزارگەی شەرفەدین لە چیای شنگال تەقییەوە".
وتیشی: "نازانرێت ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمبرێژکراوە لەلایەن کێ تەقێندراوەتەوە و لە کوێوه هاتووه و تهقینهوهكه تهنها زیانی ماددیی لێكهوتوهتهوه".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژکراوەکە خۆی تەقیوەتەوە، ھەر چەند وترا فڕۆکە لێی داوە بەڵام ساتی تەقینەوەی و دواتریش دەنگی فڕۆکەمان نەبیستووە نهبینیوه".
AM:09:43:21/09/2020
ئهم بابهته 1340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت