سەرۆک کۆماری عیراق پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم کرد
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی هاوسه‌ری شێح جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پرسه نامه‌یه‌كی ئاراسته كرد.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خاتوو پرشنگ ره‌شید عه‌بدولكه‌ریم کرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز، پرشنگ رەشید، هاوسەری شێج جەعفەر شێخ مستەفا پێشتر نەخۆشی تری هەبووە، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر تووشی کۆرۆنا بووە و هەر بەو هۆیەشەوە ئەمشەو لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم :
برای بەرێزم شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بەرێزان / بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو پرشنگ ره‌شید عه‌بدولكه‌ریم
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خوشکی ئازیزمان (پرشنگ ره‌شید عه‌بدولكه‌ریم) مان بیست، پرشنگ خان ژنێکی سەلار و میهرەبان و تیکۆشەر و هەمیشە لە خزمەتی پێشمەرگە و خەڵکدا بووە، کۆچی دوایی جێگای داخە.
به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، ده‌كه‌م و داوام له خودای گه‌وره ئه‌وه‌یه به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
PM:10:44:20/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت