زانیاری نوێ لەسەر کۆچی دوایی هاوسەری شێخ جەعفەر
شیخ جەعفەر و هاوسەرەکەی
وێستگە نیوز-پشتیوان جەمال
هاوسەری شێخ جەعفەر شێج مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، پرشنگ رەشید هاوسەری شێج جەعفەر شێخ مستەفا پێشتر نەخۆشی تری هەبووە، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر تووشی کۆرۆنا بووە و هەر بەو هۆیەشەوە ئەمشەو لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و پرشنگ رەشیدی هاوسەری خاوەنی چوار کچ و کوڕێکن.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئه‌مشه‌و پرشنگ ره‌شید عه‌بدول كه‌ریم، هاوسه‌ری شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
له‌دوای راگه‌یاندنی كۆچی دوایی هاوسه‌ری جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پرسه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كرد كه تیایدا هاتووه "به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خوشکی ئازیزمان (پرشنگ ره‌شید عه‌بدولكه‌ریم) مان بیست، پرشنگ خان ژنێکی سەلار و میهرەبان و تیکۆشەر و هەمیشە لە خزمەتی پێشمەرگە و خەڵکدا بووە، کۆچی دوایی جێگای داخە."
سه‌رۆك كۆماری عیراق له پرسه‌نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، ده‌كه‌م و داوام له خودای گه‌وره ئه‌وه‌یه به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات."
هاوكات رێزان شێخ دلێر، برازای جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كۆچی دوایی ئامۆژنی له پرسه‌نامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو پرشنگ ڕەشید هاوسەری مامم "شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم" ڕادەگەیەنین."
رێزان شێخ دلێر ده‌ڵێت "ئامۆژنی ئازیزم پرشنگ ڕەشید یەکێک بوو لەو خانــمە خەباتکارانەی کە هەمیشە لە ڕابردوو و ئێستاش لە خزمەتی پێشمەرگە و کەسوکاریان و خەزمەتی نەتەوەکەی بووە، لە خودا دەپاڕێینەوە ڕووحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری ئێمە و ئێوەی دۆستمان بداتەوە."
PM:08:55:20/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 41544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت