وه‌زاره‌تی دارایی داوای ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی دارایی و ئابوريی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای له‌ وەزارەت و دەستەکانی سه‌ربه‌ حكومه‌ت كرد لیستی موچەی فەرمانبەرانی بکەن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان.

سایتی روداو بڵاویكرده‌وه‌ كە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایکردوە وەزارەت و دەستەکان لیستێکی نوێی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی 21%،تاوەکو دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.
 
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئەو سێ مانگەی بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا 320 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دێت، مووچە بە لێبڕینی 21% دابەش بکات.
 
کۆی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین نزیکەی 894 ملیار دینارە، بەڵام بە داهاتەکانی ناوخۆ، نەوت و ئەو پارەیەشی بەغدا دەینێرێت ناگاتە پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە حکومەت 21%ی موچە دەبڕێت. کۆی مووچەی فەرمانبەرانیش بە لێبڕینەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.


PM:01:05:12/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 8372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت