هاتوچۆی ههولێر وهستانی ئۆتۆمبیلی له پێنج شوێنی شارهكه قهدهغه كرد
وێستگه نیوزـ
بڕیاره له سبهینێوه بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە پێنج شهقام قهدهغه بكات و تەنها رێگە بە وەستانی کاتی بدات، هاوكات سزای توندیش بۆ سەرپێچیکاران دانراوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم دوکاندار و خاوەن کارەکان و پزیشک و دەرمانساز و خاوەن کارە پزیشکییەکانی شەقامی پزیشکان و شەقامی باتە و شەقامی موزەفەریە و شەقامی 20 مەتری دەوری قەڵا و پارکی شار كردهوه كه لە رۆژی 2020/9/8هوه پارککردنی ئۆتۆمبێلەکان لەو شوێنانە قەدەغە دەکرێت.
وتیشی: تەنها رێگە دەدرێت بە وەستانی کاتی، بۆیە دەبێت هەمووان ئۆتۆمبێلەکانیان لە گەراجەکان رابگرن کە ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەبالغی و نەهێشتنی خنکانە لە سەنتەری شار".
فازل حاجی ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بە بڕی 30 هەزار دینار کە سزای وەستانە لە شوێنی قەدەغە، لە حاڵەتی بەردەوامی یان دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکەش، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت".
PM:07:37:07/09/2020
ئهم بابهته 2484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت