حاکم قادر حەمەجان: گرێبەستی بەخاکسپاردنی مردوان بەپارە هەڵبوەشێنرێتەوە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی کە هاوکات سەرۆکی پێشوی شارەوانی سلێمانیش بووە رایگەیاند، ساڵانی پێشوتر لەسەر ئەرکی شارەوانی چەندین پارچە زەوی لەلایەن شارەوانییەوە کڕدراونەتەوە بۆئەوەی بکرێن بەگۆڕستان بۆ ئەو کەسانەی ئازیزێکیان دەمرێت، بۆیە "ئەو گرێبەستەی کردوتانە بۆ بەخاکسپاردنی مردوو هەڵبوەشێندرێتەوە، چونکە مردوو بەپارە بەخاک ناسپێرێت. ئەمە عورف و عادات و تەقالیدی شارەکەمان بووە".

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی و سەرۆکی پێشوی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەوگۆڕستانە کە ئێستا دراوە بەکۆمپانیایەک بەگرێبەست  موڵکی شارەوانییە و "تەواوی موڵکەکەمان کڕیوە  لەبەر نەبوونی گۆڕستان و شوێنی  بەخاک سپاردنی مردوو لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تۆمارە. بەمەبەستی ھاوکاری و یارمەتی خەڵکی شار لەکاتی لەدەست دانی ئەزیزێک لە ئەزیزو خۆشەویستەکانیان"، هەروەها لەسەر ئەرکی شارەوانی سلێمانی سیاجی گۆڕستانەکە لە کۆتایی ساڵی 2006 تەواو کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەبەر ئەوە ئەو موڵکە وەک موڵکی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بۆ بەرژەوەندی گشتییە، ئەو گرێبەستەی "کردووتانە بۆ بەخاک سپاردنی مردوو ھەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی ھەژار و نەداری شاری سلێمانی و دەوروبەری  یەک ناگرێتەوە".

باسی لەوەشکردوە، پێویستە حوکمەت و شارەوانی لەخزمەتی خەڵک دابن نەک بارگرانی زیاتر بکرێت بەتایبەت لەم کاتی قەیرانی دارایی یەدا.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بۆ / سەرۆک و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی 
بەخاک سپاردنی مردوو لە گۆرستانی سلێمانی
1- ئەوگۆڕستانە کە ئێستا دراوە بەکۆمپانیایەک بەگرێبەست  موڵکی شارەوانییە تەواوی موڵکەکەمان کڕیوە  لەبەر نەبوونی گۆڕستان و شوێنی  بەخاک سپاردنی مردوو لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تۆمارە. بەمەبەستی ھاوکاری و یارمەتی خەڵکی شار لەکاتی لەدەست دانی ئەزیزێک لە ئەزیزو خۆشەویستەکانیان.

2- لەسەر ئەرکی شارەوانی سلێمانی سیاجی گۆڕستانەکە لە کۆتایی ساڵی 2006 تەواو کراوە.
3- بەپێی ( یاسای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان) شارەوانی خۆی بەرپرسە و ئەرکیەتی خەڵکی ھەژار و نەدار کەمردوویان لێ بمرێ ، خۆی ھەڵسێ بە خاک سپاردنی بەبێ بەرامبەر نەک پارەیان لێوەربگیرێت 

موڵکەکە و سیاجی گۆڕستانەکەش لەسەردەمی ئێمە دروستکراوە دەیان دۆنم و زەوی مان کڕیوە بۆ دروستکردنی گۆڕستان و کرا بەموڵکی شارەوانی، داواکارین مردووش بەپارە بەخاک نەسپێرێت کە ئەمە عورف و عادات و تەقالیدی شارەکەمان بووە.

لەبەر ئەوەی ئەو موڵکە وەک موڵکی گشتی مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێ بۆ بەرژەوەندی گشتی یە . ئەو گرێبەستەی کردووتانە بۆ بەخاک سپاردنی مردوو ھەڵبوەشێنرێتەوە. چونکە لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی ھەژار و نەداری شاری سلێمانی و دەوروبەری  یەک ناگرێتەوە.  

پێویستە حوکمەت و شارەوانی لەخزمەتی خەڵک دابن نەک بارگرانی زیاتر بکرێت بەتایبەت لەم کاتی قەیرانی دارایی یەدا.

حاکم قادر حەمەجان 
سەرۆکی شارەوانی پێشوو


PM:05:59:06/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 10260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو