فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ داوای‌ بودجه‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوزـ
فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت: دەبێت حكومەت بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە تێی كەوتوە چاكسازی راستەقینە لەدۆسیەت نەوت و خاڵە سنوورییەكان بكات و تا كۆتایی ئەمساڵیش پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات كە ماوەی شەش ساڵە پرۆژە یاسای بودجەی نەبووە.


فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامداو تیایدا باسی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و جێبەجێكردنی چاكسازی راستەقینەی كرد، لەوبارەیەوە زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: حكومەت چاكسازی راستەقینە لەسەرچاوەكانی داهات بكات، لەوانەش داهاتە نەوتییەكان، گرێبەستە نەوتییەكان، وەبەرهێنانی نەوت و داهاتە ناونەوتییەكانیش بەتایبەت خاڵە سنوورییەكان تا بتوانرێت لەو دۆخە دارایییەی هەرێمی تێكەوتووە لێی دەرباز بێت.

وتیشی: "دۆخی تەندروستی بەتایبەت كۆرۆنا لەهەرێم رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپی دەچێت، دامودەزگا تەندروستییەكان پێویستیان بەپشتیوانی زیاتر لەلایەن حكومەتەوە، بۆیە لەم خولەی یاساداناندا وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەوردی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانە دەكەین كە پەیوەندیان بەدۆخی تەندروستی هاووڵاتیانی هەرێمەوە هەیە".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: "بایەتێكی تر كە قسەمان لەسەر كردوە نەبوونی پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمە، شەش ساڵە حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەكردوە، بۆیە دەبێت فشار بكرێت لەسەر حكومەت تا كۆتایی ئەمساڵ پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات و پەسەند بكرێت تا ساڵی داهاتوحكومەت خاوەنی یاسای چاكسازی بێت، بەتایبەت كە لەئێستادا سەرقاڵی رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا".

ئەوەشی وت: "یاسای چاكسازی لەسەرەتای مانگی تەمموزی رابردوەوە كەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەپێی ئەو رێككەوتنەوەی لەنێوان حكومەت و پەرلەمان هەبووە لەكاتی دەرچوانی یاساكەدا كە دەبێت هەموو سێ مانگ جارێك حكومەت لەسەر جێبەجێكردنی یاساكە راپۆرتێك بدات پەرلەمان، بەلای ئێمەوە گرنگە چاودێری وردی جێبەجێكردنی یاساكە بكرێت و هەموو دامودەزگاكان و ناوچەكان بگرێتەوەو وەك یەك جێبەجێ بكرێت".


PM:02:26:02/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو