وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رونكردنه‌وه له‌سه‌ر بڕینی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دڵنیایی دا بە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیانی تایبەت کە موچەکانیان نابڕدرێت.
لە راگەیەنراوێکدا كه ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رێنمایی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا بڕین و دەستکاری لە دەرماڵە و موچەی ئەو موچەخۆرانەدا نەکرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه "ھەرچەندە بەپێی یاسای چاکسازی نابێت کەسێک دوو موچە لە حکومەت وەربگرێت، بەڵام بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک دەستکاری موچەی ئەو موچەخۆرانە نەکرێت کە 100 ھەزار دینار وەک ھاوکاریی خاوەنپێداویستی تایبەت وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت رێنمایی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە کە ئەو بڕە پارەیە بکرێتە دەرماڵە و نەبڕدرێت."
وەزارەته‌كه دەشڵێت، ئەوەش دوای داواکاری ئەو موچەخۆرانە دێت کە ئاڕاستەی وەزارەتیان کردووە، لەبەر دوو ھۆکار، یەکەم؛ ئەو بڕە پارەیەیان لێنەبڕدرێت و دووەم؛ ببێتە دەرماڵە و لە یەک شوێن موچەکانیان وەربگرن.
پێشتر سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان رایگەیاندبوو كه بەپێی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە موچە و خانەنشینی، موچەی ئەو کەمئەندامانەی فەرمانبەری حکومەتن دەبڕدرێت کە ژمارەیان 17 هەزار کەسە.
PM:11:02:01/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت