هه‌ولێر..روداوێكی هاتوچۆی سه‌خت گیانله‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممە له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر روداوێكی هاتوچۆی سه‌خت له‌جۆری پێكدادان رویدا و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێری یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبیله‌كان گیانیله‌ده‌ستدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییهاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 6ی ئەم ئێوارەیە لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر – خەبات لە نزیک عەلوە، پێکدادانێک لە نێوان ئوتومبێلێکی جۆری پیکاب و بارهەڵگرێکی ترێلەردا روویداوە و بە هۆیەوە، شۆفێری پیکابەکە گیانیلەدەستداوە.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شۆفێری پیکابەکە هەر لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە کە هەر خۆیشی "خەتابار"ی روداوه‌كه‌ بووە كه‌ بریتی بووە لە خێرایی و پیکابەکە خۆی کێشاوە بە دواوەی بارهەڵگرەکەدا، لە کاتێکدا بارهەڵگرەکە لە تەنیشتی رێگاکەدا وەستاوە و بە شێوەیەکی یاسایی پارکی کردووە.

فازل حاجی ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ شۆفێری پیکابەکە تەنانەت نەرمە برێکیشی نەکردووە و راستەوراست خۆی کێشاوە بە دواوەی بارهەڵگرەکەدا.

دەشڵێت، "لە کاتی سەیرکردنی جه‌سته‌ی شوفێرەکەدا، لەسەر دەستی کانیۆلایەکی بەستراو هەبووە و ئەوەش، نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشی و کێشەی تەندروستیی."


PM:09:41:26/08/2020




















ئه‌م بابه‌ته 8596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت