له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا عیراق 230 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێنێت


وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستبه‌ركردنی 230 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفیی له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 راگه‌یاند.


ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه‌: زیاتر له‌ 230 هه‌زار كه‌س به‌پێی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 داده‌مه‌زرێن.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "بڕیاربوو ئه‌و دامه‌زراندنه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای ئه‌مساڵدا بوایه‌، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت دواخرا".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: هه‌ركات حكومه‌تی عیراق بودجه‌ی پێویستی ته‌رخانكرد، دامه‌زراندنه‌كه‌ ده‌خرێته‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووه‌وه‌.


PM:06:47:26/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت