بافڵ تاڵەبانی: بەبێ یەکێتی هیچ بڕیار و جوڵەیەکی سیاسی لە کوردستان نادرێت


وێستگەنیوز-

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، حیزبەکەی سیاسەتی نوێ کە بنەماکەی خزمەتکردنە بە بەرژەوەندی گشتی  لە پەیوەندییە کوردستانی، عێراق و هەرێمایەتییەکانیدا جێبەجێبکات، دەشڵێت، بە پشتبەستن بە مێژوو و خەبات، هیچ بڕیار و جوڵەیەکی سیاسی لە کوردستان  بەبێ یەکێتی نادرێت و  ناکرێت.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی لەگەڵ مەکتەبی پەیوەندییەکانی حیزبەکەی کۆبوەتەوە و رایگەیاندوە، سیاسەتی نوێی یەکێتی سیاسەتی حەکیمانەدەبێت و لەسەر ئاستی ھەرێم، "ھەموو خەمێکمان بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت، بۆ بەغداش لەگەڵ سیاسەتی شەراکەت و ھاوسەنگین کەدەستوور بنەمای بێت، کێشەکان چارەسەردەکەین و پەیوەندییەکان رێکدەخەینەوە ، بۆ دونیای دەرەوەش ھەموو ھەوڵێکی دبلۆماتی دەخەینەگەڕ، بۆ پشتیوانیکردن لەبەرژەوەندییە نیشتمانییەکان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانیان بۆ یەکخستنەوە ماڵی کورد و حکومڕانییەکی باشتر بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیری و ئارامی سیاسی و ئابوری و خۆشگوزەرانی زیاتری هاوڵاتیان بەردەوامە و "ئێمە لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سیاسەتمان روولە سیاسەتێکی نیشتمانی و ھاوسەنگە بۆ ھەموو جومگەسیاسییەکان".


PM:10:26:22/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت