عهلی حهمه ساڵح: دۆخی دارایی و موچه باشتر نابێت و بهرهو خراپتر دهڕوات
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دۆخی دارایی و موچە لە ئێستا باشتر نابێت و مانگ بۆ مانگ بەرەو خراپتر دەڕوات. دەشڵێت، "من نەموتووە ئەگەر دوای ساڵێک چاکسازیی نەکرا، ئەوا لە حکومەت دەکشێینەوە."
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "لە ئێستادا 350 ملیار دینار قەبارەی گەندەڵییە بۆ هەر مانگێکی هەرێم و دۆخی دارایی و موچەش لە ئێستا باشتر نابێت و مانگ بۆ مانگ بەرەو خراپتر دەڕوات."
سهبارهت به كشانهوهش له حكومهت، عهلی حهمه ساڵح رایگهیاند "کەمترین خاڵی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان گۆڕان و پارتیدا کراوە، چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە"، وتیشی: "گۆڕان وتویەتی ئەگەر دوای ساڵێک چاکسازیی نەکرا لەحکومەت دەکشێینەوە، من نەموتووە."
باسی لەوەشکرد، "گۆڕان دەبێت پێداچونەوە بەو رێککەوتنەدا بکات کە بۆ بەشداری لە حکومەت کردویەتی و کشانەوەش یەکێکە لە بژاردەکان."
پێکهاتەی سەرەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە پارتی و یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان کە جگە لە دواکەوتنی موچە بۆ چەندین مانگ، هاوکات، دوو مانگیشە بە لێبڕینی 21%وە موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.
PM:10:04:18/08/2020
ئهم بابهته 4124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت