پۆلیس و ئه‌وقافی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌سه‌ر مه‌لا عوسمان كانی كورده‌یی بڵاوكرده‌وه
مەلا عوسمان کانی کوردەیی
وێستگه نیوز ـ
هه‌ریه‌كه له بەڕێوەبەرایه‌تی ئەوقافی هەولێر و پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی تووندیان له‌سه‌ر مەلا عوسمان کانی کوردەیی، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وقاف به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباری ده‌كات، ده‌شڵێ، ساڵی رابردوو هەرچەندە ناوی لە تیروپشکی حاجییان دەرنەچووە، بەڵام لەسەر حیسابی حاجییان بە تێچووی 10 هەزار دۆلار خۆی و خێزانەکەی حەجیان کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر رایگه‌یاند: "مەلا عوسمان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، کەچی ئەمڕۆ چه‌ند كادرێكی كۆمه‌ڵی كۆكردووەته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی رێگاپێدراو بێت، بەڵام ئەم نمایشەی ئەمڕۆی تەنیا بۆ خۆدەرخستن و یاریکردنە بە هەستی خەڵک".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاووڵاتییان نه‌كات كه رۆژانه ته‌نها له شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه، ئایا مه‌لا عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی رۆحیی خه‌ڵك ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه ئه‌وه بكات، با ئیمزا بكات و من وه‌ك بەڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر دەڵێم رێگه به وتاری هه‌یینی بدرێت".
لە لایەکی دیکەوە، پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه: "سەبارەت بەو لێدوانەی ئەمڕۆی مامۆستا عوسمان کانی کوردەیی کە ڕایگەیاندووە، گوایە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لێیدراوە و خەڵک دەستگیرکراوە، لێرەوە بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی روونبکەینەوە، ئەو قسانەی ناوبراو هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و نەئەو مامۆستا بەڕێزە و نەکەسانیتریش دەستیان بۆ نەبراوە".
ده‌شڵێت: "ئەوەی روویداوە ئەم مامۆستا بەڕێزانە بەبێ مۆڵەت گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشێل کردوون و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس بەشێوازێکی زۆر یاسایی و مەدەنیانە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەوڵیانداوە بۆ خۆپارێزی لە فایرۆسی کۆرۆنا بڵاوەیان پێ‌بکرێ، دووبارەی دەکەینەوە هەموو بەڵگە و وێنە و ڤیدۆکان لە بەردەستن کە هیچ کەس دەستگیرنەکراوە و کەسیش دەستی بۆ نەبراوە، هەموو ئەوەشی لەوبارەیەوە دەوترێت دوورن لەڕاستی و بەهەموو شێوەیەک قسەکانی ئەو مامۆستا بەڕێزە رەتدەکەینەوە".
دەقی راگەیەندراوەکەی ئه‌وقافی هه‌ولێر:
مه‌لا عوسمان كانی كورده‌یی ته‌نها راستی ناڵێت
ده‌رباره‌ی ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مڕۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه كادیرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆده‌رخستنه و یاریكردنه به‌هه‌ستی خه‌لك، ئه‌گه‌ر راست ده‌كات بۆ خۆهه‌ڵكێشان و خۆده‌رخستنی نییه، هه‌ركات داوابكات راسته‌وخۆ ده‌توانێ وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كان ببینێ، بەهۆی ئەوەی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه، تاوەکو له‌وێ را و سه‌رنج و پێشنیاره‌كان بخاته‌ڕوو و پێشكه‌شی بكات. پرسیار ئه‌وه‌ییه: ئه‌ی بۆ مه‌لا عوسمان ساڵی رابردوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كرد و خۆی و خێزانی كه ناویان له‌تیروپشكی حاجیان ده‌رنه‌چووبوو بۆ حه‌جكردن، داوای كرد حه‌ج بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌دا بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج، كه كولفه‌كه‌ی بریتی بوو له 10 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر حیسابی حاجیانی كوردستان سه‌فه‌ری حه‌جی كرد. ئه‌ی ئه‌مه گه‌ندەڵی نییه؟
ناوبراو چه‌ند كادرێكی كۆمه‌ڵی كۆكردووەته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه وتاری هه‌ینی رێگاپێدراو بێت، باشه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاووڵاتییان نه‌كات كه رۆژانه ته‌نها له شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه، ئایا مه‌لا عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی رۆحیی خه‌ڵك ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه ئه‌وه بكات، با ئیمزا بكات و من وه‌ك بەڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر دەڵێم رێگه به وتاری هه‌یینی بدرێت.
مه‌لا عوسمان بۆی نییه له جیاتی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان قسه بكات. بۆی هه‌یه ته‌نها به‌ناوی خۆی و حیزبایه‌تی ته‌سكی خۆی قسه‌بكات، كه ئایین و سیاسه‌تی تێكه‌ڵ كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌وانه بێن له بارودۆخێكی وا سه‌ختدا له هه‌موو روویێكه‌وه دووچاری خه‌ڵكی كوردسان بووەته‌وه، بێن مشوورێك بخۆن و خه‌مخۆرانه ده‌ركه‌ون بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه، كه‌چی پێچه‌وانه دێن زیاتر هاووڵاتییان لەڕووی ده‌روونییه‌وه ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌به‌ستیانه زیاتر سه‌ر له هاووڵاتیان بشێوێنن و ئیستغلالی بكه‌ن بۆ مه‌رامی خۆیان.
ئایین زۆر دووره له سیاسه‌ت و، هه‌ركات مه‌لا عوسمان و هاوبیرانی بیانه‌وێت مزگه‌وت بكه‌نه شوێنی حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت ئه‌وا رێگایان پێ نادرێت چونكه (ئایین، مزگه‌وت، مامۆستای ئایینی ره‌سه‌ن ) پیرۆزن لای ئێمه و رێزلێگیراون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
له پارێزگای هه‌ولێر
PM:04:58:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت