هه‌ستی كچه‌كه‌ی پوتن له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا
پوتن و کچەکانی
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له دوو كچه‌كه‌ی سه‌رۆكی روسیا، یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرت و به‌وته‌ی باوكی دوای كوتانی دوو جار پله‌ی گه‌رمای له‌شی به‌رزبووه‌ته‌وه و دوایی ئاسایی بوه‌ته‌وه.
ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا دیاریی نه‌كرد كام كچه‌یان ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئایا Maria Vorontsovaی ته‌مه‌ن 35 ساڵه كه پزیشكی منداڵانه یان Katerina Tikhonovaی ته‌مه‌ن 34 ساڵه كه چه‌ند ساڵێكه وه‌ك خاوه‌ن كار و سه‌ماكاری "ئاكرۆ" ناسراوه.
به‌وپێیه‌ی پزیشكه و ئه‌زموونی پێشتری له‌گه‌ڵ كوتان هه‌بووه، پێده‌چێت كچه گه‌وره‌كه‌ی پوتن له ته‌مموزی رابردوودا ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت، هاوكات ئاژانسی Interfaxی روسیا له زاری پوتنه‌وه بڵاویكرده‌وه كه كچه‌كه‌ی هه‌ستی به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی كردووه و دوای كوتانه‌كه پله‌ی گه‌رمی له‌شی پله‌یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه و بووه‌ته 38 پله‌ی سه‌دی.
پوتن ده‌ڵێت رۆژی دواتر پله‌ی گه‌رمی له‌شی كچه‌كه‌ی دابه‌زیوه، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی دووه‌م ڤاكسین جارێكی تر پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رزبوه‌ته‌وه، راشیگه‌یاندوه كه دوای ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر دژه‌ته‌ن چووه‌ته جه‌سته‌ی كچه‌كه‌یه‌وه، باری ته‌ندروستی ئاسایی بوه‌ته‌وه.
AM:11:20:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت