شاجوان لوبنان جێده‌هێڵێت
وێستگه نیوزـ
به مۆبایله‌كه‌ی خۆی ماڵه وێرانبووه‌كه‌ی دوای ته‌قینه‌وه وێرانكه‌ره‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی تۆمار كرد و ده‌ڵێت به‌نیازه لوبنان جێبهێڵێت و تا "سیاسییه‌كان گۆڕبه‌گۆڕ نه‌بن" ناگه‌ڕێته‌وه نیشتمان.
نادین نه‌سیب نه‌جه‌م، خانمه ئه‌كته‌رێكی لوبنانیی و شاجوانی ساڵی 2014ی ئه‌و وڵاته‌یه و له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی "ژیان لە وڵاتێکی دیکە باشترە وەک لەوەی لە لوبنان بمێنێتەوە و لەخۆڕا ژیانی بەفیڕۆ بڕوات. دەشڵێت، "هەرکات ئێوە (سەرکردە سیاسییەکان) گۆڕبەگۆڕ بوون و چوونە ژێر خاک، ئەوکات ئێمەش دەگەڕێینەوە نیشتمان".
نادین له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 4ی ئابی به‌یروت كه 2700 ته‌ن مادده‌ی مه‌ترسیداری نیتراتی ئامۆنیای تێدا ته‌قییه‌وه، برینداربوو و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كرا، كاتی ته‌قینه‌وه‌كه و ماڵه وێرانبوه‌كه‌ی به مۆبایله‌كه‌ی خۆی تۆمار كردوه.
نادین ڤیدیۆی ساتی تەقینەوەکەی بەیروتی بە مۆبایلەکەی خۆی تۆمارکردوە و لە لاپەڕەی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردوەتەوە و لەسەری نوسیوە"کاتە شوومەکە"، دەشڵێت، تەلەفۆنەکەی بەدەستەوە بووە و هاواری کردوە "ئاگر"، دوای تەقینەوەکەش رایگەیاندبوو کە روخسار و هەندێک بەشی جەستەی برینداربووە و لەکاتی تەقینەوەکە لە ماڵی خۆی بووە، پاش تەقینەوەکە لە 22 نهۆمەوە بەپێی په‌تی هاتوەتە خوارەوە و دواتر نەشتەرگەرییەکی شەش كاتژمێریی بۆ ئەنجامدراوە.
نادین خاوەنی دوو منداڵە و لە رۆژی تەقینەوەکە کوڕ و کچەکەی لە ماڵ نەبوون و سەلامەتن. پێش تەقینەوەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی لوبنانی ئاماژەی بەوە کردبوو کە لەپاش جیابوونەوەی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیانی وەک پێشوو بەردەوامی پێداوە و سەختییەک کە شایەنی باس بێت روبەڕوی نەبوەتەوە و وتبوی "خزمەکانم هەمیشە پاڵپشتیم لێدەکەن".
هونەرمەندە لوبنانییەکە زیاتر بەهۆی زنجیرە درامای هەیبە بەنێوبانگە، کە ئێستا لە زۆربەی کەناڵەکان پەخشدەکرێت؛ لەو زنجیرە درامایەدا رۆڵی عالیا دەبینێت، نادین کە ئێستا تەمەنی 36 ساڵە، لە بەیرووت لە باوکێکی لوبنانیی بە ئایین کریستیان و دایکێکی تونسیی موسڵمان لەدایکبووە. هاوشێوەی باوکی کریستیانە، ساڵی 2014 بە شاجوانی لوبنان هەڵبژێردراوە.
PM:11:13:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 6332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت