كۆبوونهوهی هاووڵاتییان له شهقامی ئیسكانی ههولێر قهدهغه كرا
شەقامی ئیسکان
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی ھاونیشتیمانیان، گردبونەوە و كۆبوونهوهی ھاووڵاتییان لە بازاڕی ئیسکان قەدەغەکرا.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی تێبینیکرا شەوی رابردوو گردبونەوە و قەرەباڵغییەکی زۆر ھەبوو لە شەقامی ئیسکان بەھۆی سەیرکردنی یاری تۆپی پێ بەبێ گوێدان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی بڕیاردرا رێگری لەو قەرەباڵغییە بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە بڕیاری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، شەوی رابردوو، بە هاوکاری شارەوانی و ھێزی زێرەڤانی رێگەیان نەدا گردبونەوە و قەرەباڵغی شەقامی ئیسکان دووبارە ببێتەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتییان".
هــ. ر
AM:09:34:09/08/2020
ئهم بابهته 2156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت