ده‌ستپێشخه‌ری كارئاسانی وه‌به‌رهێنان له‌ نه‌ینه‌وا ماڵپه‌رێكی كرده‌وه‌

‌دیمەنێک لە رووکاری ماڵپەرەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا لە چوارچێوەی پرۆژەی تەکامول، کە (USAID) پاڵپشتی دارایی دەکات، ماڵپەری فەرمی خۆی لە ژێر ناوی www.biz-iraq.com راگەیاند.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دەستپێشخەری کارئاسانی نەینەوا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌ هاتووه‌: ماڵپەرەکە وەک سەنتەرێکی دیجیتاڵی پەرەپێدانی کار دیزان کراوە و ئامانجیشی زیادکردنی راددەی دەستڕاگەیشتنە بە خزمەتگوزاریەکانی پەرەپێدانی کار کە لەلایەن پرۆژەکەوە پێشکەش دەکرێن، بەم پێیەش دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر شێوازە تەقلیدییەکانی پێشکه‌شکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەرەپێدانی کار و هاوکاری تەکنیکی.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: لەم رێگەیەوە، دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا بەشدار دەبێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی ستراتیژیەتی دیجیتاڵی نوێی (USAID) بەهۆی بەرەوپێشبردنی ئەنجامەکانی گەشەپێدان لەرێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیەوە.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بەیاننامەی رۆژنامەوانی
بۆ دەستبەجێ بڵاوکردنەوە
٥/٨/٢٠٢٠                                  

دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا، کە (USAID) پاڵپشتی دارایی دەکات، ماڵپەری فەرمی خۆی راگەیاند

www.biz-iraq.com

هەولێر، عێراق - دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا لە چوارچێوەی پرۆژەی تەکامول، کە (USAID) پاڵپشتی دارایی دەکات، ماڵپەری فەرمی خۆی راگەیاند لە ژێر ناوی www.biz-iraq.com.

ماڵپەرەکە وەک سەنتەرێکی دیجیتاڵی پەرەپێدانی کار دیزان کراوە و ئامانجیشی زیادکردنی راددەی دەستڕاگەیشتنە بە خزمەتگوزاریەکانی پەرەپێدانی کار کە لەلایەن پرۆژەکەوە پێشکەش دەکرێن، بەم پێیەش دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر شێوازە تەقلیدیەکانی پێشەکشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پەرەپێدانی کار و هاوکاری تەکنیکی. لەم رێگەیەوە، دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا بەشدار دەبێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی ستراتیژیەتی دیجیتاڵی نوێی (USAID) بەهۆی بەرەوپێشبردنی ئەنجامەکانی گەشەپێدان لەرێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیەوە.

ماڵپەرەکە سێ بەشی سەرەکی لەخۆگرتووە:
١) بەشی (دەربارەی ئێمە): کە پێکهاتووە لە باسێکی کورت سەبارەت بە پرۆژەکە لەگەڵ چەند ڤیدیۆیەک کە چالاکیەکانی دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا دەخەنە روو.

٢) بەشی (خزمەتگوزاریەکان): کە باس لە جۆرەکانی راهێنان و یارمەتی تەکنیکی دەکات کە دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا پێشکەشی کارسازانی دەکات لەگەڵ لینکێک کە بەستراوە بە فۆرمێکی ئۆنلاینەوە و خاوەن کاران دەتوانن لەرێیەوە داواکاری بەشداربوون لە خولەکانی راهێنانی پرۆژەکە پێشکەش بکەن.
٣) بەشی (سەرچاوەکان): پێکهاتووە لە سێ بەشی فەرعی کە ئەمانەی لای خوارەوەن:

•    پۆرتاڵی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان: ئەو کۆمپانیا و خاوەنکارانەی نەینەوا و باکووری عێراق دەخاتە روو کە چالاکانە بۆ دەرفەتی وەبەرهێنان دەگەڕێن.

•    پۆرتاڵی بەستەرە بەسوودەکان: کە چەندین ووتاری پراکتیکی و ئامرازی لەخۆ گرتووە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەدا و کێبڕکێی کار و بزنسەکان. بەستەرەکان بۆ بەشەکانی (دانانی پلانی بزنس، مارکتینگ، دارایی، ئۆپەرەیشن) پۆلێن کراون.  

•    پۆرتاڵی (Web App): کە دوو ئامرازی سەرەکی بۆ بزنس لەخۆ گرتووە ئەوانیش (تێمپلێتی پلانی بزنس بە بەکارهێنانی لین کانڤاس) و (ئەپڵیکەیشنی پێشبینیکردنی سیولەی نەختینە). دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا ئەم وێب ئاپانە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئامرازی پراکتیکی و مەشقی ئۆنلاین بەکار دەهێنێت بۆ بەشدارانی خولەکانی راهێنانی (پلانی بزنس بە بەکارهێنانی لین کانڤاس) و (ئەپڵیکەیشنی بەڕێوەبردنی سیولەی نەختینە).

دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا پشتگیری لە گەشەیەکی ئابووری دەکات لە عێراقدا کە کەرتی تایبەت سەرکردایەتی بکات و لەسەر بنەمای خواست بێتە کایەوە لەگەڵ تەرکیز خستنە سەر نەینەوا و باکووری عێراق. دەستپێشخەری کارئاسانی وەبەرهێنان لە نەینەوا خزمەتگوزاریەکانی پەرەپێدانی کار پێشکەش دەکات لەوانەش هاوکاری تەکنیکی و راهێنانی پراکتیکی لە پێناو یاریدەدانی کار و بزنسەکاندا بۆ دەسکەوتنی زانین و ئامراز و دارایی پێویست تاکو بکەونە سەرپێ و نوێ ببنەوە و گەشەی زیاتر بکەن.


PM:06:18:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت