ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد


وێستگه‌ نیوزـ

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە چه‌ند بڕیارێكی بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد و یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی گه‌شتیاری ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌ نادرێت.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ سازیكرد، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە 15 بڕیاری ده‌ركرد و بڕیاره‌كانیش كە لە كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوه‌وه‌ كه‌وتنه‌ بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی یه‌كێك بڕیارەكان لە پێناو رێگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگە بە هاتنی گەشتیاری دەرەوە نادرێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی هەڵەبجە داواشی لە وەزارەتی تەندروستی كردوه‌ كە لە دابینكردنی مەوادی پشكنینی كۆرۆنادا رەچاوی پارێزگاكەیان بكات و ئامێری پێویستی جیاكردنەوەی پلازمای خوێنیشیان بۆ دابین بكات كە بۆ چارەسەركردنی توشبوانی كۆرۆنا بەكاردێت.


AM:08:56:05/08/2020






ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت