بۆ ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه، لوبنان ماته‌مینیی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی لوبنان سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ی كرد به رۆژی پرسەی نیشتمانی بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی به‌یروتی پایته‌خت.
حه‌سه‌ن دیاب، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاند سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 5ی ئابی 2020 ده‌كرێته رۆژی پرسه‌ی نیشتمانی له‌پای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌خت كه زیانێكی زۆری ماددیی لێكه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له هاوڵاتیان برینداربوون.
میدیاكانی لوبنان رایانگه‌یاندووه كه هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه، ته‌قه‌مه‌نیی ئاگرین بووه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لەشاری بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش تەقینەوەكە لە دەوروبەری ماڵی سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان بووە.
میدیاكانی نزیك لە حیزبوڵڵای لوبنان باس لەوە دەكەن كە بەهۆی تەقینەوەكانەوە دەیان بریندار كەوتوونەتەوە و زیانی گەورەی ماددیشیان بەدوای خۆیاندا هێناوە.
حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستیی لوبنان رایگەیاندووە، تەقینەوەكە لە كۆگایەكی یاریی ئاگریندا بووە و ژمارەیەكی زۆر خەڵك برینداربوون، داوای لە نەخۆشخانەكانیش كردووە بریندارەكان لەسەر حسابی حكومەت چارەسەر بكەن.
PM:09:18:04/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت