كازمی بۆ ئێزدییه‌كان: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رتان هات، ئازارێكی عیراقییه و دووباره نابێته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕی رزگاربوی ده‌ستی رێكخراوی داعش كرد و بۆی دووپاتكردنه‌وه كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هاتوه، دووباره نابێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئابی 2020، له یادی شه‌ش ساڵه‌ی كاره‌ساتی شه‌نگالدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕی كوردانی ئێزدیی رزگاربووی كاره‌ساته‌كه كرد كه خه‌ڵكی شنگال و گوندی كۆجۆ و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری ئه‌و قه‌زایه بوون.
له دیداری گه‌نجه رزگاربوه‌كانی كوردانی ئێزدی، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و تاوانه‌ی به‌سه‌ر شه‌نگالییه‌كان هات به زیندوویی بهێڵنه‌وه، تا دڕنده‌یی داعش پیشانی نه‌وه‌كانی داهاتوو بده‌ن و پێیان بڵێن كه چۆن هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و دڕندانه‌دا سه‌ركه‌وتن و خاكه‌كه‌یان رزگار كردن و یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاكی عیراقیشیان پاراست.
كازمی راشیگه‌یاندوه كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا هاتووه، ئازارێكی عیراقییه و دووباره نابێته‌وه، تاوانه‌كه‌ش هاوسۆزیی رای گشتیی جیهانی په‌یداكردوه و هه‌موو جیهانیش پشتیوانی‌یان كردون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به كچ و كوڕه ئێزدییه‌كانی وتوه "عیراق وڵاتی ئێوه‌یه، حكومه‌تیش په‌رۆشه بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق و فره ره‌نگیش له عیراق بووه‌ته ره‌گه‌زێكی به‌هێز بۆ عیراق نه‌ك لاواز".
كازمی به‌ڵێنیشی داوه به‌جدی به‌دوای رفێندراوه ئێزدییه‌كانی دیكه‌دا بگه‌ڕێت و هه‌وڵه‌كانی بكاته هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی تا ونبووه‌كان به كه‌سوكاریان شاد بكاته‌وه، پاشان به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه كه ئازاری ئێزدییه‌كان بكاته هیوا بۆ عیراقێك كه رێز له هاوڵاتیان خۆی بگرێت و كه‌رامه‌تیان بپارێزێت.
PM:06:21:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت