تا رۆژی 1ی ئەیلول، گەشتی ئاسمانی توركیا و عێراق وەستا


وێستگە نیوز-

هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاندووە گەشتەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاوەتەوە ئەوەش لەسەر داوای توركیا.

هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاندووە، گەشتەكان بۆ توركیا هەڵوەشانەوە، لەبەرئەوەی توركیا بڕیاریداوە بەڕاگرتنی گەشتەكان بۆ توركیا تاوەكو 1ی ئەیلول بەردەوام بێت.
 
هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، گەشتی سبەینێی بەغدا–ئیستەنبوڵ بەهۆی ئەو بڕیارەوە هەڵوەشاوەتەوە و ئەو بڕیارەش لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوانە.


PM:02:39:02/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو