جەعفەر شێخ مستەفا: پارتی و یەکێتی هەرچەند ناکۆکبن، هەردەبێت دابنیشن و رێکبکەون
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرکردە "بڕیار بەدەستەکانی لایەنەکان" پێویستە باش بیرله‌وه بكه‌نه‌وه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به یه‌كێتی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تی هه‌یه، پێویستی به‌كاری خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئارامی هه‌یه، پارتی و یەکێتیش بە درێژایی مێژوو ناکۆکی و ململانێ‌یان هەبووە، بەڵام دواجار هەرچەندە ناکۆکبن و "حه‌زده‌كه‌ن هه‌رچی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن دواتر هه‌رده‌بێت بچنه‌وه سه‌رمێزی گفتوگۆ و بگه‌نه ئه‌نجام و ڕێككه‌وتن".
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "نازانم کێشەی ئەم دوایەی پارتی و یەکێتی لە چیوە هاتوە، به‌ڵام ئەوان به‌درێژایی مێژوو كێشه‌یان هه‌بووه، جاری وا هه‌بووه كێشه‌كان گه‌یشتوەته توندوتیژی به‌ڵام به‌رپرسیارانه بیر له‌بابه‌ته‌كان كراوه‌ته‌وه به‌بوونی جه‌نابی مام جه‌لال و كاك مه‌سعود توانراوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێت و لێكتێگه‌یشتن ببێت و ئه‌و كێشانه سارد بكرێته‌وه هه‌تاوه‌كو گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی له‌نێوان جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی كاك مه‌سعود ئیمزا بكرێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، من پێم وایه ئه‌و ڕێكه‌وتنه ستراتیژییه كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری و ژیانێكی خۆش و ئاسایشێكی باشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكرد".
شێخ جەعفەر کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتیە لەبارەی بڕیاری یه‌كێتی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی له‌په‌رله‌مان باسی لەوەکردوە،" ئه‌و ڕۆژه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد و بڕیارێكی وایدا، من له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووم به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرابێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به‌بێ بنه‌ما ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌داوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیاره ده‌بوایه به‌شێوه‌یه‌كی تر بووایه له‌ناو په‌رله‌ماندا وه‌كو ئۆپۆزسیۆن بچنه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی كه به‌دڵیان نییه له‌وێ ئۆپۆزسیۆن بوونایه، دوای ئه‌وه‌ی جۆرێك لێكتێگه‌یشتن هه‌بوو له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی بوو ئه‌و بڕیاره هه‌ڵپه‌سێرن و به‌شداری بكه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كاندا، به‌دڵنیاییه‌وه ئیشی سه‌ركردایه‌تی خۆیانه."
ئەوەشی خستوەتەڕو، " ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی كه خاوه‌ن بڕیارن چونكه هه‌موو سه‌ركردایه‌تیه‌ك خاوه‌ن بڕیار نیین له‌ناو حیزبه‌كاندا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له واجهه‌ن و خاوه‌ن بڕیارن باش بیرله‌وه بكه‌نه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به یه‌كێتی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تی هه‌یه، پێویستی به‌كاری خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئارامی هه‌یه، پێویستی به گوزه‌رانێكی باش و ژیانێكی خۆش هه‌یه، پێویستیان به‌شه‌ڕ نییه دژی شه‌ڕه ، دژی هه‌موو ته‌شه‌نوجاتێكن ئه‌و خه‌ڵكه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بێت بیر له‌وه‌بكه‌نه‌وه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان ئه‌م ده‌سكه‌وته هاتۆته ده‌ست، به‌وان ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌پارێزرێت، به‌وانیش ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ناوده‌چن و ئارامی ئه‌م وڵاته تێكده‌چێت."
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هۆکاری ناکۆکییەکانیش دەڵێت، " ئێمە مێژویه‌كمان هه‌یه، شه‌ڕی ناوخۆمان كرد، دوو ئیداره‌یی- مان كرد ، هیچ وه‌ختێك هیچمان لێی ده‌ست نه‌كه‌وت جگه له ماڵ وێرانی و ماڵكاولی هیچ شتێكمان لێی ده‌ست نه‌كه‌وت. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌ی كه هه‌یه ڕێكه‌وتنی ستراتیژی واژۆكرا، ئه‌وانه‌شی كه ئه‌مڕۆ لێپرسراون به‌ڕاستی ناتوانرێت بڵێت لایه‌ك تاوانباره و لاكه‌ی تریش "مه‌ڕی پێغه‌مبه‌ره" من ناتوانم ئه‌وه بڵێم چونكه چه‌پڵه به‌یه‌ك ده‌ست لێ نادرێت. جا كامیان ئه‌هوه‌نتره تۆزێك و كامیان زیاتر توندتره ئه‌وه شتێكی تره. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی بگه‌نه ئه‌نجام و ڕێككه‌وتن، حه‌ز ده‌كه‌ن جارێكی تریش ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌كوشتدانی كوڕی خه‌ڵك و وڵات كاولكردن و ئه‌مانه، هه‌ر ده‌بێت دابنیشن و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه حكومڕان بن له كوردستاندا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌شڵێت" من پێم وایه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بیزانیایه به‌ته‌واوی حكومڕانی له‌مسه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری كوردستان بێت لاكه‌ی تری قبوڵ نه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه ناكرێت كه ئه‌م وڵاته به‌یه‌كێك له‌و حیزبانه بڕوات به‌ڕێوه. كه‌واته پێویست ده‌كات به دانیشتن و لێكتێگه‌یشتن كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م وڵاته‌یه و خزمه‌تكردنی ئه‌م وڵاته‌یه، به‌ڕاستی ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سی و تایبه‌تیه‌كان وئه‌وانه بخرێته لاوه. هه‌مووشمان تێگه‌یشتووین، جاری جاران نییه تاكه حیزبێك هه‌بێت له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا یان دوو حیزب هه‌بێت، ئه‌وه چه‌ندین حیزب هه‌یه له په‌رله‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان كورسیان هه‌یه، له به‌غداد كورسیان هه‌یه ، جه‌ماوه‌ریان هه‌یه ، واتێنه‌گات هیچ حیزبێك ئه‌مڕۆ به‌ته‌نها ببێت به حكومڕان و بتوانێت هه‌موو شتێك بكات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێت لێكتێگه‌یشتن و دانیشتن بێت، هه‌رده‌بێت وابێت."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پێت باشه له‌مكاته‌دا ڕێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی نوێ بكرێته‌وه تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان بكه‌ن؟ له‌وه‌ڵامدا شێخ جه‌عفه‌ر وتی" ڕێكه‌وتنی ستراتیژی، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كراوه ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ڕوویدابێت له گۆڕه‌پانه‌كه، ده‌توانرێت ڕێكه‌وتنی ستراتیژی بكرێت به بنه‌مایه‌ك و له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له‌ڕابردوودا هه‌بووه چ گۆڕانكاریه‌ك پێویست ده‌كات یان چ شتێكی تازه پێویست ده‌كات بهێنرێته ناو ڕێكه‌وتنه‌كه‌وه".
باسی لەوەشکردوە، "لە ئێستاداهاوپه‌یمانییه‌كی تازه پێویستە نه‌ك له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی، بەڵکو هه‌وڵ بدرێت لایه‌نه سیاسیه‌كانی تریش بێنه ناو ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌وه بۆ هه‌ر ته‌نها یه‌كێتی و پارتی بێت؟! ئه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی كه جه‌ماوه‌ریان هه‌یه؟ ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه له ئیداره‌یه له كوردستاندا شه‌ریكن؟ هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ڕێكه‌وتنه فراوان بكرێت و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه وه‌كو خۆی ده‌وری خۆی هه‌بێت، ئه‌ركییان پێبسپێردرێت و ماف-یشییان پێ بدرێت ناكرێت هه‌ر ئه‌رك به‌خه‌ڵك بسپێریت و هیچ مافێكی نه‌ده‌یتێ له‌به‌رئه‌وه بێ متمانه‌یی دروست ده‌كات بۆیه پێویسته ئه‌و حیزبانه پێویستیان به‌وه هه‌یه كه ئه‌ركییان هه‌یه ماف-یشیان هه‌بێت چ له كوردستان بێت چ له عێراق بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و قورسایی و سه‌نگه‌ی كه هه‌یانه."
AM:11:29:28/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت