پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو هاوڵاتییەی خۆی کوشت هەژار نییە و چەند مووچەیەکی هەبووە
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە
وێستگه نیوز ـ
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی خۆکوشتنی هاوڵاتییەک لە باخی گشتی شارەکە و بڵاوبوونەوەی نامەیەک بە ناوی ئەوەوە، روونکردنەوەی دا.
بەرزان عوسمان رایگەیاند، ئەو نامەیە بە ناوی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە و کاوە هیچ شتێکی لە دوای خۆی بەجێنەهێشتووە.
لەبارەی ئەوە کە دەوترێت ناوبراو لە هەژاریدا خۆی کوشتووە، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وتی، "کاوە کەسێکی کەم دەرامەت نەبووە، بەڵکو مووچەی بەرکەوتنی چەکی کیمایی، مووچەی کەم ئەندامی، مووچەی زیندانی سیاسی و مووچەی وارسی شەهیدانی کە هی دایکیەتی هەبووە. بەمانەش مانگانە مووچەی یەک ملیۆن دینار بووە، جیا لەوەش بنەماڵەکەی خاوەن گەراج و کەسابەتی خۆیانن و لە هەڵەبجە ناسراون".
روونیشکردەوە، "هەفتەیەک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، هەوڵی خۆ سووتاندنی داوە و دەیوت، بیری منداڵەکانم دەکەم، خاوەن کێشەی خێزانیی بووە".
راشیگەیاند، بە داخەوە چەن کەسێک کە هەستیان بە بەرپرسایەتی نەکردووە، وێنەی تەرمەکەیان گرتووە و بڵاویانکردووەتەوە.
دوێنێ پیاوێكی ته‌مه‌ن 39 ساڵ به‌ناوی كاوه حه‌مه‌ئه‌مین دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاییه له‌باخی گشتی ئه‌و شاره خۆی خنكاند، دوای خۆیشی نامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه باسی له‌وه‌كردووه به‌هۆی ئه‌م دۆخه ناخۆشه‌ی كوردستان خۆی خنكاندووه، نامه‌كه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام وێستگه نیوز ده‌قی نامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه.
PM:01:02:27/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت